مێسی به زنجیره‌یه‌ك لێدوانی ئاگرین زه‌نگی مه‌ترسی لێ دا
مێسی: په‌شیمان نیم له قسه‌كانی رابردووم بۆ ئه‌م وه‌رزه‌ش هه‌مان به‌ڵێنه‌كان دووپات ده‌كه‌مه‌وه
پێش ده‌ستپێكی یاریی نێوان بارسێلۆنا و ئارسێناڵ له جامی خوان گامپه‌ر، لیۆنێل مێسی كاپتنی بارسێلۆنا له نێو یاریگه‌ی كامپ نوو و له‌به‌رده‌م هانده‌رانی به زنجیره‌یه‌ك لێدوانی ئاگرین ده‌ستیپێكرد، لیۆ گوتی: په‌شیمان نیم له‌و به‌ڵێنانه‌ی وه‌رزی رابردوو، بۆ ئه‌م وه‌رزه هه‌مان به‌ڵێنتان پێ ده‌ده‌مه‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه، 4 ئابی 2019، لیۆنێل مێسی كاپتنی بارسێلۆنا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه متمانه‌ی ته‌واوی به یاریزانه‌كان و ستافی هونه‌ری یانه‌كه‌ی هه‌یه و ده‌توانین دووباره جه‌نگی بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كان ده‌ستپێبكه‌نه‌وه.
لیۆ گوتیشی: ئێمه له كۆی 11 وه‌رزی رابردوو 8 نازناوی لالیگمان بردۆته‌وه و به بارودۆخی قورسیش تێپه‌ڕبووینه، به‌ڵام كۆڵمان نه‌داوه، په‌شیمانیش نیم له به‌ڵێنه‌كانم و بۆ وه‌رزی نوێش هه‌مان به‌ڵێن به‌هانده‌رانی بارسا ده‌ده‌مه‌وه.
مێسی ده‌شڵێت: قسه‌كردن له باره‌ی وه‌رزی رابردوو زۆر قورسه، وه‌رزێكی جیاواز بوو، به‌ڵام گومانم له یانه‌كه‌م نییه و هه‌موومان به‌یه‌كه‌وه ئه‌وه‌ی له تواناماندا هه‌بوو پێشكه‌شمان كرد و به‌رده‌وامیش ده‌بین و دووباره‌ی ده‌كه‌مه‌وه له هیچ قسه‌یه‌كم په‌شیمان نیم.
.jpg)