ته‌رمی به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوی كانی قرژاڵه‌ به‌ سووتێنراوی دۆزراوه‌ته‌وه‌

ئه‌نجامده‌ران ددانیان به‌ تاوانه‌كه‌یاندا ناوه‌

K24- هه‌ولێر:

تەرمی بەڕێوەبەری پێشووی ئاوی کانی قڕژاڵە بە سووتێندراوی دۆزرایەوە، لە ماوەی 24 کاتژمێردا 3 کەس بە تۆمەتی کوشتنی دەستگیر کراون، كه‌ لە لێكۆڵینه‌وه‌ سەرەتاییەکاندا ددانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە، بەرێوەبەری پۆلیسی ھەولێریش لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وردەکاریی تاوانەکە و دەستگیرکردنی تاوانبارەکانی ئاشکرا کرد و جه‌ختی كرده‌وه‌، تاوانباران لەدەست ھێزە ئەمنییەکان و دادگا دەرناچن.

کوژراوەکە باوکی 10 منداڵە، ئەوان دەڵێن باوکیان بۆ ئۆتۆمبێلێك کوژراوە، کە نرخەکەی 20 ھەزار دۆلار تێپەر ناکات.

عەبدولخالق تەڵعەت، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر ئاشكرای ده‌كات، لە ماوەی 24 کاتژمێردا بە ھاوکاریی دەزگا ئەمنییەکانی قەزای سۆران و پۆلیسی ھەولێر، 3 تاوانبار لەسەر دۆسیەکە دەستگیر کراون، دوای ئەوەی ددانیان بە تاوەنەکیاندا ناوە، دەرکەوتووە دوو ھاوسەر پلانەکەیان داناوە و بە ھاوکاریی ھاورێیەکی پیاوەکە، تاوانی كوشتنه‌كه‌یان ئه‌نجام داوه‌ و دواتریش ته‌رمه‌كه‌یان سووتاندووه‌.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان 24، ھەرسێ تاوانبارەکە بە ماددەی 406 لە یاسای سزادانی عێراقی دەستبەسەر کراون و دادگا سزاکەیان یەکلایی دەکاتەوە، کە وەك ھێزە ئەمنییەکان ئاماژه‌ی پێ ده‌ده‌ن، تاونەکەیان کوشتن و شێواندن و دزیە، کە دەکاتە 3  تاوان لە یەك دۆسیەدا.

H.B