جه‌ژنی قوربان جوڵه‌ی خستووه‌ته بازاری سلێمانییه‌وه
دیارترین خواردنی سه‌ر خوانه‌كان شله‌ی قه‌یسییه
K24 – سلێمانی:
له‌گه‌ڵ نزيك بوونه‌وه‌ى جه‌ژنى قوربان جوڵه‌ى بازار له شاری سلێمانی زیادی كردووه.
له شاره‌كه‌دا بازارى خواردن زياتر گه‌رم و گوڕی تێكه‌وتووه، به‌تايبه‌ت قه‌يسى وشك كرا‌و، هاووڵاتيان ده‌يانه‌وێت پێشوه‌خته بازاریى بكه‌ن و خۆيان بۆ جه‌ژنى قوربان ئاماده بكه‌ن.
جه‌ژنی قوربان، جه‌ژنێكی ئاینییه و تایبه‌ته به وه‌رزی حه‌ج و دوای وه‌ستان له‌سه‌ر كێوی عه‌ره‌فه، حاجیانی ماڵی خودا ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی قوربانیی بكه‌ن.
له جه‌ژنی قورباندا به‌شێك له هاووڵاتیان ئاژه‌ڵ ده‌كه‌نه قوربانی و گۆشته‌كه‌ی به‌سه‌ر خه‌ڵكی هه‌ژار و نه‌داردا دابه‌ش ده‌كه‌ن.
له شاری سلێمانی، بۆ یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی قوربان، هاوشێوه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زان خواردن ئاماده ده‌كرێت و دوای نوێژی جه‌ژن له ماڵه‌كانیشدا مه‌راسیمی جه‌ژنه پیرۆزه به رازاندنه‌وه‌ی خوان ده‌ستپێده‌كات و دیارترین خواردنی سه‌ر خوانه‌كانیش شله‌ی قه‌یسییه.