فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌ی هه‌شتای هێزی پێشمه‌رگه: داعش له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستاندا ماوه
ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێت 15 ھەزار چەکداری داعش لە عێراق و سووریا ماون
K24 – هه‌ولێر:
فەرماندەی ھێزەکانی ھەشتای پێشمەرگە، نه‌جات عه‌لی ئاشکرای كرد، کە داعش بە شێوەیەکی گشتی لە عێراق بوونی ھەیە، لە ھەرێمی کوردستانیش لەو ناوچانە ھەیە کە کەوتوونەتە دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان.
به گوێره‌ی نوێترین زانیاری ئه‌مه‌ریكا، 15 ھەزار چەکداری داعش لە عێراق و سووریا ماون.
فەرماندەی ھێزەکانی ھەشتای پێشمەرگە، هۆكاری بوونی ئه‌و چه‌كدارانه‌ی بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه، كه بۆشایی ئه‌منیی له ناوچه‌كه هه‌یه.
باسی له‌وه‌شكرد، ئه‌گه‌ر ناكۆكییه سیاسییەکان لە عێراق بەردەوام بن، سەرھەڵدانەوەی داعش ئەگەرێکی زیندووە.
وەزارەتی پێشمەرگە نایشارێتەوە، کە داعش لە ھەندێک ناوچە کە پێشتر پێشمەرگەی لێبووە ماوە، بەڵام بەرەیەکی دیاریکراویان نییە و بە شێوەی گروپ چالاکییەکانیان ئەنجام دەدەن، کە وەک خۆیان دەڵێن: پێشمەرگە ھەموو کاتێک بۆ روودانی ھەر ئەگەرێکی نەخوازرا و رووبەڕووبوونەوەی جموجۆڵەکانی داعش ئامادەیە.
له كۆتایی ساڵی رابردوودا، حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق كۆتایهاتنی داعشی له عێراق راگه‌یاند، به‌ڵام به گوێره‌ی زانیارییه میدیاییه‌كان هێشتا داعش له به‌شێكی خاكی عێراقدا ماوه و جموجۆڵی هه‌یه.