كارگەكان ھەڕەشە لە ژینگەی كوردستان دەكەن
ھەڵمەتێكی ژینگەپارێزی رادەگەیەندرێت
K24 - سلێمانی
مه‌ترسییه‌كانی پیسبوونی ژینگه‌ی سلێمانی و كاریگه‌ری له‌سه‌ر زیاتربوونی تووشبووانی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه، لایه‌نه ئیداری و چالاكوانانی ژینگه‌یی و ته‌ندروستی ھێنایە دەنگ و پلانیان هه‌یه چاودێری كۆمپانیا و كارگه پیشه‌سازییه‌كانی بكه‌ن، به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی به فڕێدانی پاشماوه‌و ده‌ردانی دوكه‌ڵێكی زۆر بوونه‌ته به‌شێكی سه‌ره‌كی له هۆكاره‌كانی پیسبوونی ژینگه. شاره‌وانی سلێمانیش هۆشداری ده‌داته هه‌موو ئه‌و كۆمپانیا و كارگانه‌ی ده‌بنه كاریگه‌ری و مه‌ترسیان له‌سه‌ر ژینگه‌ی شاره‌كه ده‌بێت.
کارگە گەورە پیشه‌سازییه‌كان له پاڵ سه‌رمایه و داهات، بوونه‌ته به‌شێك له سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی پیسبوونی ژینگه، به‌هۆكاری ئه‌و پاشەڕۆ زیان بەخش و دوکەڵەی دەری دەکەن، به‌مه‌ش ھۆکارەکانی توشبوون بە شێرپەنجەی زیاد كردووه، بۆیە بە مەبەستی دانانی میکانیزمێک بۆ چاودێری کارگه‌كان و كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كان، شارەوانی سلێمانی بڕیاریداوە بە سزادانی هه‌ر کارگه‌یه‌ك، ئەگەر به‌شێوه‌یه‌كی زانستیانه چارەسەری پاشەرۆ زیانبەخشه‌كانی نەکات.
نزار که‌مال، لێپرسراوی بەشی خزمەتگوزاری سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی بە كوردستان24ی راگەیاند: "بە كارگەكانمان راگەیاندووە، ئەگەر ھاوكاریمان نەكەن لە رێگەی داواكاری گشتی ئیجرائاتیان لەگەڵ دەكەین، چونكە ئەو بابەتە پەیوەستە بە ژینگە و ژیانی خەڵكەوە".
کۆمەڵێک لە ژینگە دۆستان و رێکخراوەکانی پاراستنی ژینگە بە ھاوکاری شارەوانی سلێمانی، ھەڵمەتێکی چاودێری چڕیان راگەیاندووە بۆ بەدواداچوون و کۆنترۆڵ کردنی ئەو پیسیە بەردەوامەی لە ناوچەی تانجەرۆ کۆبووتەوە، بەتایبەت بۆ پاشماوه‌ی کارگە پیشه‌سازییه‌کان، بەڵام زۆرێک لە ژینگە دۆستان نایشارنەوە، کۆنترۆڵکردنی كارگه‌كان كارێكی قورسە، بەڵام به هه‌نگاوێكی ئاسانتری ده‌زانن، ئەگەر حکوومەت خۆی لێپرسینەوە له كارگه‌كان بكات.
ھ.م