پێنج ساڵ به‌سه‌ر هێرشی داعش بۆ سه‌ر مه‌خموور تێده‌په‌ڕێت
هاوپەیمانانی شەڕی داعش‌یش یەکەم هێرشی ئاسمانیان کردە سەر داعش
K24 – هه‌ولێر:
پێنج ساڵ بەسەر هێرشی داعش بۆ سەر مەخموور و گوێڕ تێده‌په‌ڕێت، بۆ یەکەم جاریش لە میحوەری گوێڕ مەخموور داعش لەلایەن ئاسایش و پێشمەرگەوە شکا. ئەمەش کاردانەوەی نێودەوڵەتی بەدوای خۆیدا هێناو هاوپەیمانانی شەڕی داعش‌یش یەکەم هێرشی ئاسمانیان کردە سەر داعش.
نه‌جات عه‌لی، فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌ی هه‌شتای هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، ئاشكرایكرد، تا ئێستا داعش له‌ناو نه‌چووه و چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه له زنجیرە چیای قەرەچووخ ماون.
مەخموور 65 کیلۆمەتر لە ھەولێر دوورە و دەکەوێتە باشووری خۆرئاوای ھەولێر. دوای پێنج ساڵ بەسەر تیکشکاندنی داعش چیای قەرەچووخ بووەتە بنکەی سەرەکی داعش. ئەمەش مەترسی بۆ سەر ژیانی ھاووڵاتیانی ناوچەکە درووست کردووە بە وتەی ھاووڵاتیانی مەخمووریش ھێزە عێراقییەکان رۆژانە ھەڵسوکەوت و مامەڵەیەکی خراپ لەگه‌ڵ خەڵکی ناوچەکە دەکەن.