رێبوار تاڵه‌بانی: راكان جبووری به پاره‌ی خه‌ڵك ریكلامی هه‌ڵبژاردن ده‌كات
ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك زیاتر له 100 تێبینیی له‌سه‌ر چۆنیه‌تی خه‌رجكردنی بودجه‌ی شاره‌كه‌یان هه‌بووه
K24- كه‌ركووك:
راكان جبووری، پارێزگاری سەپێندراوی کەرکووك، بە بێبه‌شکردنی گەڕەکە کوردییەکان، بەشێك لە پڕۆژەکانی ڕاگەیاند، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی ئه‌و پارێزگایه‌ش جه‌خت ده‌كاته‌وه، ئه‌و كاره‌ی جبووری ده‌یكات، بۆ ریكلامی هه‌ڵبژاردن و به‌رده‌وامیدانه به پرۆسه‌ی ته‌عریب.
دوای ڕەتکردنەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووك لەسەر شێوازی خەرجکردنی بوودجەکە، ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاریدا لەڕێگەی لێژنەیەکەوە پارەکە خەرج بکرێت، به‌ڵام دواجار به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌نجوومه‌ن، بودجه‌كه خه‌رجكرا.
له‌كاتێكیشدا 430 ملیار دینار بوودجەی ئەمساڵی کەرکووکە، ئەندامانی ئەنجوومەن زیاتر لە 100 تێبینیان لەسەر چۆنیەتی خەرجکردنی هەبووه، دوای مشتوومڕێکی زۆر نەگەیشتنە ڕێککەوتن، سەرئەنجام بڕیاردرا بە چاۆدێری لێژنەیەك لە ئەنجوومەنی وەزیرانەوە پڕۆژەکان جێبەجێ بکرێن.
رێبوار تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووكیش ده‌ڵێت: هه‌ندێك كۆبوونه‌وه‌ی له نێوان نوێنه‌رانی فراكسیۆنه‌كان له‌و باره‌یه‌وه كراوه و په‌یوه‌ندی نێوان ئێمه و سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانیش له‌و ئاسته‌دایه، كه هه‌ر تێبینییه‌ك له باره‌ی ئه‌و بابه‌ته‌وه هه‌بێت، بگه‌یه‌ندرێته ده‌ستمان و ئێمه‌ش بۆ حكوومه‌تی به‌غدا به‌رز بكه‌ینه‌وه.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: راكان جبووری، پارێزگاری سه‌پێندراوی كه‌ركووك كۆمه‌ڵێك ئیجرائاتی كردووه و جێبەجێکردنی پڕۆژەکان، وەکو ڕیکلامی هەڵبژاردن بۆ کۆکردنەوەی دەنگ بەکار دەهێنێت.
تاڵه‌بانی ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات، جبووری كه بووه‌ته په‌رله‌مانتار وده‌وامی له په‌رله‌مان نه‌كردووه، تا ئێستا ئهنجوومهنینوێنهران هیچ رێككارێكی له دژی ئه‌و نه‌گرتووه‌ته به‌ر، ئه‌وه‌ی كه ئێستا جبووری ده‌یكات، هه‌م ریكلامكردنه بۆ خۆی بۆ هه‌ڵبژاردن، هه‌میش به‌رده‌وامیدانه به پرۆسه‌ی ته‌عریبكردنی شاری كه‌ركووك.
گەڕەکە کوردییەکان، بێ خزمەتگووزاری سەرەتایین و هاوینی گەرم بێ ئاو و، زستانیش بەهۆی نەبوونی ئاوەڕۆ لافاو كۆڵانه‌كانیان ده‌ته‌نێ، کەرتی تەندرووستی و کەمی بینایه‌ی قوتابخانە و کۆبوونەوەی زبڵ و خاشاكیش هێندەی دیکە باری سەر شانی قوورسترکردوون، ئیدارەی ئێستای کەرکووکیش بێ باکە و لە داهاتی شارەکەی خۆیان بێبەشیان دەکات و وەکو هاوڵاتی پلەدوو ئەژماریان دەکات.
H.B