له رۆژئاوای كوردستان ته‌قینه‌وه روویدا
ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو ته‌قیوه‌ته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
له شاره‌دێی تربه‌سپی سه‌ر به قامیشلوی رۆژئاوای كوردستان ته‌قینه‌وه‌یه‌ك روویدا.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان 24 ته‌قینه‌وه‌كه له‌به‌رده‌م سه‌نته‌ری پۆسته و گه‌یاندنی تربه‌سپی له رێگای ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو روویداوه.
په‌یامنێری كوردستان 24 له قامیشلو رایگه‌یاند: "به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌وه 3 منداڵ گیانیان له ده‌ستداوه"، به‌ڵام به‌ڵام هێشتا سه‌رجه‌م زه‌ره‌ر و زیانه گیانی و ماڵییه‌كانی ته‌قینه‌وه‌كه رانه‌گه‌یێنراوه.