پارتی: سكاڵای یاساییمان له دژی هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان تۆماركردووه
یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان به‌شێكی زۆری كورد له كه‌ركووك له ده‌نگدان بێبه‌ش ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند لە دادگای فیدراڵی سكاڵای یاساییان له دژی بڕگەیەکی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق تۆمارکردووە.
له لێدوانێكدا بۆ كوردستان 24، خەسرۆ گۆران، بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاشكراشیكرد، سكاڵایان له‌سه‌ر ئه‌و بڕگه‌یه تۆمار كردووه، کە رێگە بە ئاوارەکان نادات لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانەوە دەنگ بۆ پارێزگاکانی خۆیان بدەن، لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراقدا.
گۆران ده‌شڵێت، به‌هۆی داگیركردنی كه‌ركووك، ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵكی ئه‌و شاره به‌ره‌و پارێزگاكانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان ئاواره بوونه.
پێشتریش رێبوار ته‌ها، په‌رله‌مانتاری كورد له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له لێدوانێكدا بۆ كوردستان 24 رایگه‌یاند، هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان بەشێکی هاووڵاتیانی کورد لە کەرکووك له دەنگدان بێبەش دەکات.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره كورده ئاشكراشیكرد، لایەنەکان رێککەوتوون بە یەکەوە سکاڵا لە دژی هەموارکردنەوه‌ی ئه‌و یاسایه تۆمار بکەن.
دوای رووداوه‌كانی 16ی ئوكتۆبه‌ر و هێرشی حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراق بۆ سه‌ر شاری كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه ئاواره‌ی پارێزگاكانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان بوون، له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه به‌هۆی پرۆسه‌ی ته‌عریب و به لێشاو هێنانی عه‌ره‌بی هاورده بۆ ئه‌و ناوچانه، لایه‌نه كوردییه‌كان به تایبه‌تیش پارتی له‌و باوه‌ڕه‌دایه، ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن به‌ر له ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركووك و ئه‌و ناوچانه، به زیانی كورد ته‌واو ده‌بێت و هه‌ڵبژاردنێكی دادپه‌روه‌رانه به‌ڕێوه ناچێت.
H.B