له‌ماوه‌ی 6 مانگدا زیاتر له 5 ملیار دینار بۆ گه‌نجینه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه
له كۆی 59 كه‌یسی گه‌نده‌ڵی تا ئێستا 17 كه‌یس یه‌كلایی كراونه‌ته‌وه
K24- هه‌ولێر:
بەگوێره‌ی راپۆرتی 6 مانگی یەكەمی ئەمساڵی دەستەی دەستپاكی ھەرێمی كوردستان، توانراوە زیاتر لە 5 ملیار دینار بۆ گەنجینەی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بگەڕێندرێتەوە. لیژنەی دەستپاكی پەرلەمانی كوردستانیش دەڵێت: بە بەراورد بە حكوومەتی عێراق، توانراوە لە ھەرێمی كوردستان بڕێكی زۆر لە سامانی گشتی بۆ حكوومەت بگەڕێندرێتەوە.
سه‌عید هه‌ركی، جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی له په‌رله‌مانی كوردستان گوتی: جیاواز له ساڵانی پێشوو، كه ساڵانه ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی راپۆرتێكی دهدایهی لیژنه‌كه‌یان، ئێستا له ماوه‌ی 6 مانگ جارێك راپۆرتی ئه‌و ده‌سته‌یه ده‌گاته ده‌ست لیژنه‌ی په‌یوه‌ندیدار له په‌رله‌مان، بۆ ئه‌وه له نزیكه‌وه ئاگاداری كێشه و گرفته‌كان بن.
هه‌روه‌ها گوتی: به‌گوێره‌ی راپۆرتی 6 مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی، له‌و ماوه‌یه‌دا توانراوه بڕی 5 ملیار و 861 ملیۆن دینار له هه‌رسێ پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان بگه‌ڕێندرێته‌وه بۆ گه‌نجینه‌ی حكوومه‌ت.
هه‌ڵمه‌ت غه‌ریبیش كه یاساناسه داوای كرد، ئەوانەی بە تاوانی گەندەڵی سزا دەدرێن، هیچ یه‌كێك له لێبوردنی گشتی یان تایبەت نەیانگرێتەوە.
راپۆرته‌كه‌ی 6 مانگی رابردووی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه به‌وه كراوه، له ماوه‌ی ئه‌و 6 مانگه‌دا 59 كەیس ئاراستەی دادگای لێكۆڵینەوە كراون، به‌ڵام 17 كەیس یەكلایی كراونەتەوە، 105 كەیسیش به‌دواداچوونی زیاتریان له‌سه‌ر ده‌كرێت.
H.B