"ئه‌وه‌ی له ده‌شتی نه‌ینه‌وا روو دەدات یاخی بوونە دژی ده‌وڵه‌ت"
چەند رێگایەكی مووسڵ داخران
K24 - ھەولێر
ئەندامێكی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له په‌رله‌مانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وه‌ی له ده‌شتی نه‌ینه‌وا روویدا یاخی بوون بوو له دژی ده‌وڵه‌ت. داواش ده‌كات سه‌رانی حه‌شدی شه‌عبی گوێڕایه‌ڵی فه‌رمانه‌كانی سه‌رۆك وه‌زیران بن.
فالح عیساوی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له په‌رله‌مانی عێراق له دیمانه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا دووپاتیی كرده‌وه "ئه‌وه‌ی له ده‌شتی نه‌ینه‌وا روویدا، كاتێك كه لیوای 30 حه‌شدی شه‌عبی پابه‌ندی بڕیاره‌كانی سه‌رۆك وه‌زیران نه‌بوو، یاخی بوون و هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه بوو له ده‌وڵه‌ت و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی بڕیاره‌كان بوو".
گوتیشی "چۆن ده‌بێت لایه‌نێكی چه‌كدار، چه‌ك له حكوومه‌ت وه‌ربگرێت، و پابه‌ندی بڕیاره‌كانیشی نه‌بێت، ئه‌مه لێدانه له شكۆی ده‌وڵه‌ت".
ئەو ئەندامەی لیژنەی ئاسایش و بەرگری، داواشی له سه‌رۆك وه‌زیران عادل عه‌بدولمه‌هدی كرد، بڕیاره‌كه‌ی جێبه‌جێ بكات و لیوای 30 حه‌شدی شه‌عبی بۆ شوێنێكی دیكه بگوازێته‌وه.
دژی بڕیاری عادل عەبدولمەھدی سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ كشانەوەی لیوای 30 حەشدی شەعبی لە نەینەوا، رۆژی 5/8/2019 چەكدارانی حەشدی شەعبی و ژمارەیەك لە لایەنگرانیان خۆپیشاندانیان كرد و چەند رێگەیەكی سەرەكی مووسڵ‌یان داخست.
ھ.م