ئەردۆغان: لەگەڵ ئەمەریکا لەسەر ناوچەی ئارام رێککەوتووین

ئەمەریکا و تورکیا نەخشە رێگایەک بۆ چوونە رۆژئاوای کوردستان دادەنێن

K24 – هه‌ولێر:

تورکیا و ئەمەریکا لە رێککەوتن لەسەر ناوچەی ئارام نزیکبوونەتەوە و بڕیارە بە هاوبەشی کارەکان ئەنجام بدەن.

ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا گووتی: "دوای سێ رۆژ له‌ كۆبوونه‌وه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌مەریكا له‌ باره‌ی دروستكردنی ناوچه‌ی ئارام رێككه‌وتووین".

راشیگەیاند: "له‌ رێگه‌ی ژووری ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌شه‌وه‌ هه‌نگاو بۆ ناوچه‌ی ئارام و رۆژهه‌ڵاتی فورات ده‌نرێت".

لای خۆیەوە، خڵوسی ئاكار، وه‌زیری به‌رگری تورکیاش ئاشکرایکردووە، بۆچوونی ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ی راگه‌یاندنی ناوچه‌یه‌كی ئارام له‌ باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا له‌ تێڕوانینی توركیا نزیك بووه‌ته‌وه‌ و پلانی ئه‌نقه‌ره‌ش بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی سه‌ربازی له‌و ناوچه‌یه‌ ته‌واو بووه‌.

بەرپرسانی ئەمەریکاش هەمان لێدوان و بۆچوونیان هەیە، جێمس جێفری، نێرده‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ کاروباری سووریا رایگه‌یاندبوو، "پڕۆژه‌ی نوێ له‌باره‌ی ناوچه‌ی ئارام ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌و ناوچه‌یه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و توركیاوه‌ به‌ هاوبه‌شی به‌ڕێوه‌ببرێت".

بەشێک لە بەرپرسانی کورد لە باکوور و رۆژئاوای کوردستان پێیان وایە، مەبەست لە دروست کردنی ئەو ناوچە ئارامە، داگیرکردنی ناوچە کوردییەکانە.

Anadolu

H.J