دانا جه‌زا: ئه‌و فشاره‌ی له‌سه‌ر وه‌زیری دارایی عێراق هه‌یه سیاسییه نه‌ك یاسایی
ره‌وانه‌كردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم هیچ پێشێلكارییه‌كی یاسایی تێدا نییه
K24 – هه‌ولێر:
دانا جه‌زا، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، رایگه‌یاند، "ئه‌و فشاره‌ی بۆ سه‌ر وه‌زیری دارایی عێراق درووستكراوه، فشارێكی سیاسییه. ره‌وانه‌كردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم هیچ پێشێلكارییه‌كی یاسایی تێدا نییه".
له كۆنفرانسێكی میدیاییدا، كه له هۆڵی كۆنفرانسه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێوه‌چوو، دانا جه‌زا گوتی: "ئێمه له هه‌رێمی كوردستان له سه‌ره‌تاوه پشتیوانیمان له كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق كرد. هه‌رێمی كوردستان كۆمه‌ڵێك مافی ده‌ستووری و یاسایی هه‌یه. ئێستا هه‌وڵێك له ئارادایه بۆ فشارخستنه سه‌ر وه‌زیری دارایی عێراق به هۆی ئه‌وه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانی خه‌رج كردووه".
گوتیشی: "له مادده‌ی 10ی یاسای بودجه‌دا، له بڕگه‌ی یه‌كه‌مدا هاتووه: پێویسته هه‌رێمی كوردستان رۆژانه 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت راده‌ستی عێراق بكات. له بڕگه‌ی سێیه‌میشدا هاتووه: ئه‌گه‌ر هه‌رێمی كوردستان پابه‌ندی ئه‌و مه‌رجه نه‌بێت؛ ئه‌وا به ئه‌ندازه‌ی ئه‌و زیانه‌ی به‌ر عێراق ده‌كه‌وێت، پاره له پشكی هه‌رێمی كوردستان ده‌بڕدرێت".
روونیشیكرده‌وه، "به هۆی ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان نه‌وتی راده‌ست نه‌كردووه، بڕی ئه‌و زیانه‌ی به‌ر حكوومه‌تی عێراق ده‌كه‌وێت بڕاوه. له بری ئه‌وه‌ی 10 ترلیۆن دینار بگاته هه‌رێمی كوردستان، ته‌نیا 6 ترلیۆن دینار له ساڵێكدا ده‌گاته هه‌رێمی كوردستان. 4 ترلیۆن دینار له بری زیانی عێراق ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه".
ئه‌و نوێنه‌ره‌ی فراكسیۆنی پارتی له به‌غدا ئاماژه‌ی دا، "ئه‌و لایه‌نانه‌ی هه‌وڵه‌كانیان دژی وه‌زیری دارایی ده‌ستپێكردووه، ئامانجیانه زیان به كابینه‌ی حكوومه‌تی عادل عه‌بدولمه‌هدی بگه‌یه‌نن و تا ئاستی رووخاندنی حكوومه‌ته‌كه هه‌وڵه‌كانیان چڕ كردووه‌ته‌وه".
دانا جه‌زا باسی له‌وه‌شكرد، هه‌رێمی كوردستان له 2014ه‌وه تا 2018 ماف و شایسته‌ی دارایی خۆی له به‌غدا پێ نه‌دراوه، به‌غدا پاره‌ی گه‌نمی جوتیارانی نه‌داوه، پاره‌ی كۆمپانیاكانی نه‌وت خه‌رج نه‌كراوه، كه ده‌بوایه له‌سه‌ر بودجه‌ی سیادی پشكی هه‌رێم بدرێت، مادده‌ی 140 جێبه‌جێ نه‌كراوه، ئه‌مانه كۆمه‌ڵێك ئه‌رك و پابه‌ندی حكوومه‌تی عێراقن به‌رامبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام هیچكامیان جێبه‌جێ نه‌كراون.