ئه‌مه‌ریكا و توركیا له باره‌ی ناوچه‌ی ئارامی باكووری سووریا گه‌یشتنه رێككه‌وتن
هه‌سه‌ده و یه‌په‌گه له ناوچه‌كه پاشه‌كشێیان پێده‌كرێت
K24 – هه‌ولێر:
باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌نقه‌ره، رایگه‌یاند، سه‌باره‌ت به پێكهێنانی ناوه‌ندێكی ئۆپراسیۆن توركیا و ئه‌مه‌ریكا رێككه‌وتوون.
ئه‌و ناوه‌نده تایبه‌ته به هه‌ماهه‌نگی و ئیداره‌دانی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی له ئارادان بۆ درووستكردنی ناوچه‌ی ئارام له باكووری سووریا.
به گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌نقه‌ره، شاندێكی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا و توركیا له وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا كۆبوونه‌ته‌وه. هه‌ردوولا درووستكردنی ناوچه‌یه‌كی ئارام له باكووری سووریا و پرسی هه‌ماهه‌نگیی نێوانیان تاوتوێ كردووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، ئه‌مه‌ریكییه‌كان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی توركیا رێككه‌وتوون، به خێرایی رێككاری پێویست بۆ ره‌واندنه‌وه‌ی نیگه‌رانییه‌كانی توركیا بگرنه به‌ر.
هه‌روه‌ها بڕیاریان داوه، ناوه‌ندێكی هاوبه‌ش له توركیا درووست بكه‌ن. بۆ ئه‌وه‌ی به‌یه‌كه‌وه هه‌ماهه‌نگیان له باره‌ی به‌ڕێوبردنی ناوچه ئارامه‌كه‌ی باكووری سووریا هه‌بێت.
به گوێره‌ی رێككه‌وتنه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا و توركیا، ئه‌و ناوچه ئارامه ده‌كرێته رێڕه‌وێكی سه‌لامه‌ت بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاواره‌كانی سووریا.
ئه‌و ناوچه ئارامه به قووڵی 30 تا 40 كیلۆمه‌تر له سنووره‌كانی باكووری سووریا درووست ده‌كرێت.
له رێككه‌وتنه‌كه‌دا هاتووه، پێویسته ناوچه‌كه له چه‌كدارانی كورد خاڵی بكرێت و چه‌كی قورسیشیان لێ وه‌ربگیرێته‌وه.
به گوێره‌ی رێككه‌وتنه‌كه، هه‌موو خاڵێكی سه‌ربازی هێزه كوردییه‌كان و باره‌گا و تونێله‌كانیان ده‌بێت هه‌ڵته‌كێندرێن.
سه‌رچاوه: روسیاالیوم
ئ.ر