ئێران هۆشداری له ئه‌گه‌ری روودانی كاره‌ساتێك له كه‌نداو ده‌دات
"ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ئیسرائیل ئیستفزازێكی گه‌وره‌یه و ده‌ره‌نجامی كاره‌ساتباری لێ ده‌كه‌وێته‌وه"
K24- هه‌ولێر:
ئه‌میر حاته‌می، وه‌زیری به‌رگری ئێران له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری به‌شداریكردنی ئیسرائیل له‌و هاوپه‌یمانییه ده‌ریاوانییه‌ی كه‌نداو هۆشداری روودانی كاره‌ساتێكی كه‌وره ده‌دات، كه ئه‌مه‌ریكا بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كات.
حاته‌می گوتی، "به‌شداریكردنی ئیسرائیل له‌و هاوپه‌یمانێتییه، ئیستفزازیێكی گه‌وره‌یه و ده‌ره‌نجامی كاره‌ساتباری لێ ده‌كه‌وێته‌وه".
وه‌زیری به‌رگری ئێران دووپاتیكرده‌وه، پێكهێنانی هاوپه‌یمانی ده‌ریاوانی ئه‌مه‌ریكا به‌ناوی پارێزگاریكردن له ئاسایشی ده‌ریاوانی له كه‌نداو، گرژییه‌كانی ناوچه‌كه دوو ئه‌وه‌نده ده‌كات.
ئه‌م لێدوانه‌ی حاته‌می دوای ئه‌وه هاتووه، پێشتر یسرائیل كاتس، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل جه‌ختی كردبووه‌وه، وڵاته‌كه‌ی به‌شداری له‌و هاوپه‌یمانێتییه‌دا ده‌كات، كه ئه‌مه‌ریكا له‌پێناو پاراستنی ئاسایشی ده‌ریاوانی له گه‌رووی هورمز هه‌وڵی پێكهێنانی ده‌دات.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل له میانه‌ی دانیشتنێكی داخراوی لێژنه‌ی كنیست بۆ كاروباری ده‌ره‌وه و به‌رگری دووپاتیكرده‌وه، ئیسرائیل له بواره‌كانی هه‌واڵگری و چه‌ند بوارێكی دیكه كه ئاشكرای نه‌كرد، هاوكاری ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه ده‌كات، كه ئه‌مه‌ریكا له كه‌نداو سه‌ركردایه‌تی ده‌كات.
كاتس گوتی: پێكهێنانی ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئێران و به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیكه‌ی ناوچه‌كه، له به‌رژه‌وه‌ندی ستراتیژیه‌تی ئیسرائیل، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاشكرای بكات، ئاخۆ ته‌لئه‌ڤیڤ هیچ كهشتیگهلێك ره‌وانه‌ی ناوچه‌ی كه‌نداو ده‌كات بۆ به‌شداریكردن له‌و هاوپه‌یمانێتییه یاخۆد نا.
سه‌رچاوه: رووسیا الیوم
H.B