حكوومه‌تی هه‌رێم پێداچوونه‌وه بۆ سیسته‌می باجی ناوخۆیی ده‌كات
ئه‌و پڕۆژه‌یه رێگه نادات هیچ كه‌سێك خۆی له باجدان بدزێته‌وه
K24- هه‌ولێر:
حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە رووی یاسایی و کارگێرییەوە پێداچوونەوە به رێكخستنه‌وه‌ی سیسته‌می باجی ناوخۆدا ده‌كات، بۆ ئه‌مه‌ش پرۆژه یاسایه‌ك ئاماده ده‌كرێت، بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌سپێكردنه‌وه‌ی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان گفتوگۆی له‌سه‌ر بكرێت و بخرێته ده‌نگدان، بۆ ئه‌وه‌ی هیچ كه‌س و لایه‌نێك نه‌توانێت خۆیان له باجدان بدزنه‌وه و به شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه باج وه‌ربگیرێت.
نزار مه‌لا غه‌فار، په‌رله‌مانتاری پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێت: ئه‌و پڕۆژه‌یه پڕۆژه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه‌یه و له په‌رله‌مانیش پڕۆژه‌یه‌كی هاوشێوه ئاماده كراوه بۆ رێكخستنه‌وه‌ی باج و رسوومات.
بە بڕیارێکی حکوومەت ھەموو داھاتەکانی ھەرێمی کوردستان و داھاتی سەرجەم وەزارەتەکان، دەگەرێتەوە وەزارەتی دارایی، بە قسەی شارەزایان و دام و دەزگا چاودێریەکان، ئەم بڕیارەی حکوومەت کارئاسانی بۆ وەرگرتنی باج ده‌كات و رێگریش لەو کەس و لایەنانە ده‌كات، کە دەیانەوێت خۆیان لە باجدان بدزنەوە.
له‌مباره‌شه‌وه عەباس محەمەد، سەرۆکی لێژنەی دارایی و ئابووری لە ئەنجوومەنی پارێزگای هه‌ولێر دووپاتی ده‌كاته‌وه، هاووڵاتی ساده خۆیان له باج و رسوومات نادزنه‌وه، ئه‌وانه‌ی خۆیان ده‌دزنه‌وه ئه‌وانه‌ن كه ده‌سه‌ڵاتیان هه‌یه یانیش ده‌سه‌ڵاتێك له پشتیانه‌وه‌یه.
دووپاتیش ده‌كاته‌وه، ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌كی راست و درووست باج له‌و كه‌سانه وه‌ربگیرێك كه شایسته‌ن، ئه‌و داهاته‌ی له ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستمان ده‌كه‌وێت زۆر له‌وه‌ی ئێستا زیاتر ده‌بێت.
لە دوایین کۆبوونەوەدا، ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان بڕیاریدا، ھەموو ئەو کەس و لایەن و کۆمپانیایانەی قەرزداری حکوومەتن و ئەو باجانەی لەسەریانە بە شێوەیەکی یاسایی بیدەنەوە، بە پێویستیشی دەزانێت دادپەروەری لە باجدان ھەبێت و ئاستی بژێوی و داھاتی تاك لەبەرچاو بگیرێت.
H.B