ئەمەریکا: لەگەڵ تورکیا بۆ دروستکردنی ناوچەی ئارام لە گفتوگۆداین
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا وەڵامی پرسیارێکی کوردستان24 دەداتەوە
K24 – هه‌ولێر:
له وه‌ڵامی پرسیاری په‌یامنێری كوردستان24، مۆرگن ئۆرتاگوس، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مەریكا رایگه‌یاند، گفتوگۆ له‌گه‌ڵ توركیا له باره‌ی ناوچه‌ی ئارام به‌رده‌وامه.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مەریكا گووتیشی: "ده‌بێت په‌نابه‌رانی سووریا به خواستی خۆیان بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ناوچه‌ی ئارام نه‌وه‌ك به زۆره ملێ و پێشڤهچوونیش له گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ توركیا هه‌یه".
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مەریكا جه‌ختیشی كرده‌وه، ئه‌وان ده‌یانه‌وێت میكانیزمێك بدۆزنه‌وه كه نیگه‌رانییه‌كانی توركیا بڕه‌وێنێته‌وه.
پێشتر، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگەیاندبوو، دوای سێ رۆژ له كۆبوونه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌مەریكا له باره‌ی دروستكردنی ناوچه‌ی ئارام رێككه‌وتوون، بەڵام بەپرسانی ئەمەریکا رێککەوتنی کۆتایی لەگەڵ تورکیا رەتدەکەنەوە.
ناوچەی ئارام بە درێژایی 32 کیلۆمەتر لە رۆژئاوای کوردستان دەبێت و تورکیا نیازی هەیە ئاوارەکانی سووریا لە تورکیای تیا نیشتەجێ بکات.
H.J