عادل عه‌بدولمه‌هدی: مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی كوردستان نابڕین
پرسی داهاتی نه‌وت له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان له رێگه‌ی بڕینی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانه‌وه چاره‌سه‌ر نابێت
K24 - هه‌ولێر:
عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆكی وه‌زیرانی عێراق، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا بۆ ژماره‌یه‌ك میدیای عێراقی رایگه‌یاند، هیچ كاتێك هه‌رێمی كوردستانی به پێش پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق نه‌خستووه.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، وه‌ڵامی لێدوانی ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری دایه‌وه كه باس له‌وه ده‌كه‌ن، له‌لای ئه‌و هه‌رێمی كوردستان له پێشتره له پارێزگاكانی دیكه و رایگه‌یاند، هه‌موو پارێزگاكانی عێراق مافی یاسایی خۆیه هه‌یه.
له باره‌ی داهاتی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانیش، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و گرفته له رێگه‌ی بڕینی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانه‌وه نابێت و مووچه‌ش نابڕن.
هاوكات دووپاتیشی له‌وه كرده‌وه، هه‌موو بڕگه و مادده‌كانی یاسای بودجه‌ی 2019ی عێراق، وه‌كو خۆی جێبه‌جێ ده‌كرێت.
ئ. م