لە ئاكرێ كەسێك كوژرا و ژمارەیەكی دیكەش بریندارن

لە ناوچەی پێشەسازی ئاكرێ شەڕ روویدا

K24 - ئاكرێ

ئاری حوسێن، پەیامنێری كوردستان24 لە ئاكرێ رایگەیاند: "ئەمڕۆ شەڕ لەنێوان چەند كاسبكارێك لە ناوچەی پیشەسازی ئاكرێ روویدا، لە ئەنجامدا كەسێك گیانی لەدەستدا و چەند كەسێكی دیكەش بریندارن".

سەباح زوھێر، وتەبێژی تەندروستی ئاكرێ بە كوردستان24ی راگەیاند: "بەھۆی شەڕەكە 7 كەس بە برینداری گەیەندرانە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی ئاكرێ و یەكێك لە بریندارەكان گیانی لەدەستداوە و دوو لە بریندارەكانیش بەھۆی سەختی برینەكانیان رەوانەی ھەولێر كراون و یەكێكی دیكەش لە بریندارەكان بۆ چارەسەر رەوانەی دھۆك كرا".

رونیشی كردەوە: "سەرەتا شەڕەكە لەنێوان دوو كەس بووە كە ھەردووكیان دووكاندارن و دواتر شەڕەكە تەشەنەی كردووە و چەكی تێدا بەكارھاتووە".

ھ.م

Fly Erbil Advertisment