ئەردۆغان: لەم مانگەدا سەركەوتنی مێژوویی بە دەست دێنین
"به‌رده‌وام ده‌بین له بێهواكردنی ئه‌وانه‌ی پیلان بۆ راگرتنمان داده‌نێن"
K24 - ھەولێر
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا رایدەگەیەنێت، به‌رده‌وام ده‌بن له بێهواكردنی ئه‌وانه‌ی پیلان بۆ راگرتنیان داده‌نێن. دەشڵێت: "لەم مانگەی ئەمساڵ سەركەوتنی نوێ بەدەست دێنین".
ئەردۆغان، دەڵێ: "ئاب وه‌ك مانگی سه‌ركه‌وتنه‌كان ده‌چێته ناو مێژوو. خوا یار بێت له ئابی ئه‌مساڵیشدا سه‌ركه‌وتنێكی نوێ له زنجیره‌ی سه‌ركه‌وتنه مێژووییهكانماندا به‌ده‌ست دهێنین".
ئەو گوتانەی سەرۆك كۆماری توركیا لە میانی پەیامێكدا ھاتووە كە بەبۆنەی جەژنی قوربان بڵاویكردووەتەوە و راشیگەیاندووە: "به‌رده‌وام ده‌بین له بێهواكردنی ئه‌وانه‌ی پیلان بۆ راگرتنمان داده‌نێن به گرتنه‌به‌ری چه‌ندین رێگای نهێنی هه‌ر له هێرشی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانه‌وه بگره تاكو ده‌گاته داونانه‌وه بۆ ئابووریمان".
ئەمەش دوای ئەوەدێت كە چەند رۆژێك لەمەوبەر ئەردۆغان رایگەیاندبوو: "توركیا قۆناخی نوێی ئۆپەراسیۆنی (چڵە زەیتون) لە سووریا دەست پێدەكات".
ئاماژەی بەوەشدا: "پێویستە ترەمپ رێگە نەدات پەیوەندیی نێوان توركیا و ئەمەریكا تێكبچێت".
به گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌نقه‌ره، شاندێكی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا و توركیا له وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا كۆبوونه‌ته‌وه. هه‌ردوولا درووستكردنی ناوچه‌یه‌كی ئارام له باكووری سووریا و پرسی هه‌ماهه‌نگیی نێوانیان تاوتوێ كردووه.
ئەوەشخراوەتەڕوو، ئه‌مه‌ریكییه‌كان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی توركیا رێككه‌وتوون، به خێرایی رێككاری پێویست بۆ ره‌واندنه‌وه‌ی نیگه‌رانییه‌كانی توركیا بگرنه به‌ر.
ھ.م
سەرچاوە: ئەنادۆڵ