سوپای توركیا هێزی زیاتری ره‌وانه‌ی سه‌ر سنووری سووریا كرد
تۆپی دوورمه‌ودا و زرێپۆش و تانكی له خۆ گرتووه
K24 – هه‌ولێر:
سوپای توركیا، ئه‌مڕۆ هه‌ینی هێزی زیاتری ره‌وانه‌ی ناوچه‌كانی سه‌ر سنووری سووریا و رۆژئاوای كوردستان كرد.
كاروانی هێزه‌كه‌ی توركیا، چه‌ندین ئامێر و كه‌رسته‌ی سه‌ربازی و تۆپی دوورمه‌ودا و زرێپۆش و تانكی له خۆ گرتووه.
ئاژانسی هه‌واڵده‌ری ئه‌نادۆڵ بڵاویكرده‌وه، ئه‌و هێز و كۆمه‌كه سه‌ربازییه بۆ پشتیوانی یه‌كه سه‌ربازییه‌كانی سه‌ر سنووری سووریا ره‌وانه كراوون.
به گوێره زانیاری ئاژانسه‌كه، كاروانه سه‌ربازییه‌كه له 15 بارهه‌ڵگر پێكهاتووه و گه‌یشتوونه‌ته قه‌زای سوروجی سه‌ر به ویلایه‌تی شانلی ئورفه‌ی سه‌ر سنوور.
ئاماده‌كارییه‌كانی سوپای توركیا بۆ هێرشكردنه سه‌ر ناوچه‌كانی باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا له كاتێكدایه، كه واشنتن و ئه‌نقه‌ره له‌سه‌ر دواخستنی ئه‌و هێرشه گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن و بڕیار وایه ناوه‌ندێكی هه‌ماهه‌نگی سه‌ربازی هاوبه‌ش پێكبهێنن و چاودێری ره‌وشی ناوچه سنوورییه‌كان بكه‌ن.