باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا بۆ ئازادی ئایینی ستایشی پێكه‌وه‌ژیان و ئازادی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات
هه‌رێمی كوردستان هه‌رێمێكی نموونه‌ییه بۆ پێكه‌وه ژیان و ئازادی ئایینی
K24 – واشنتن:
سام براونباك، باڵیۆزی باڵا له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری ئازادی ئایینی نێوده‌وڵه‌تیی رایگه‌یاند هه‌رێمی كوردستان هه‌رێمێكی نموونه‌ییه بۆ پێكه‌وه ژیان و ئازادی ئایینی و بووه‌ته دوورگه‌یه‌كی ئارام له ناوچه‌یه‌كی پڕ له كێشه‌دا.
هاوكات ئه‌و باڵیۆزه‌ی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ڤپه‌یڤینێكدا له‌گه‌ڵ كوردستان24 راشیگه‌یاند، ده‌ستخۆشی له حكوومه‌ت و په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌م بۆ راگه‌یاندنی رۆژه 3ی ئاب وه‌ك رۆژی جینۆسایدكردنی ئێزدییه‌كان.
له‌و چاوپێكه‌وتنه تایبه‌ته‌دا براونباك ستایشی رۆڵی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات به بڵاوكردنه‌وه‌ی بیری پێكه‌وه‌ژیان و گوتی: كورد و كوردستان بوونه‌ته په‌ناگه‌یه‌كی ئارامی ئه‌و خه‌ڵكه‌ی له ناوچه‌كه چه‌وسانه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها گوتی: به‌راستی كورد هه‌ڵسوكه‌وتێكی مه‌زنیان هه‌بوو له‌ناوچه‌یه‌كی پڕ كێشه وپێشێلكاریی ده‌رهه‌ق به ئازادی ئایین، هه‌رێمێكی نموونه‌یین بۆ پشتگیریكردن له ئازادی ئایین و پێكهاته و باوه‌ڕه جیاوازه‌كان. به‌ڕاستی دوورگه‌یه‌كن له ده‌ریایه‌كی پڕ له كێشه‌دا. ستایشیان ده‌كه‌م بۆ كاره مه‌زنه‌كانیان، ئه‌گه‌رچی كورد وه‌ك هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كی تر بێ كه‌م وكوڕی نیه، به‌ڵام كه‌نارێكی ئارام بوون بۆ ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی له ناوچه‌كه دووچاری چه‌وسانه‌وه هاتوون.
هه‌فته‌ی رابردوو، په‌رله‌مانی كوردستان به زۆرینه‌ی ده‌نگ رۆژی 3ی ئابی وەک رۆژی "کۆمەڵکوژیی ئێزدییەکان"، دیارییكرد و ئه‌و باڵیۆزه ئه‌مریكییه‌ش له باره‌یه‌وه ده‌ڵێـت: ئه‌وه هه‌نگاوێكی گرنگه له‌لایه‌ن هه‌رێمی كوردستانه‌وه نراوه.
ئه‌و باڵیۆزه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئاشكراشیكرد، كه ئه‌مه‌ریكا 300 ملیۆن دۆلاری ته‌رخانكردووه بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی له‌لایه‌ن داعشه‌وه داگیر كرابوون له نه‌ینه‌وا، به‌مه‌به‌ستی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ ناوچه‌كانی خۆیان.
داواشیكرد، هه‌ماهه‌نگی زیاتر له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا هه‌بێت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌قامگیریی و ئاسایی دۆخی ده‌شتی نه‌ینه‌وا.