كیم جونگ ئون مووشه‌كێكی نوێی تاقیكرده‌وه
چه‌كێكی نوێی تاقیكردووه‌ته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
كۆریای باكوور، رایگه‌یاند، له ژێر سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی كیم جونگ ئون، چه‌كێكی نوێی تاقیكردووه‌ته‌وه.
ئاژانسی هه‌واڵده‌ری كۆریای باكوور، بڵاویكرده‌وه، به فه‌رمانی كیم جونگ ئون مووشه‌كێكی نوێ تاقیكراوه‌ته‌وه.
راشیگه‌یاندووه، كیم جونگ ئون به ته‌واوی ره‌زامه‌ند بووه، له‌سه‌ر مووشه‌كه‌كه و له نزیكه‌وه چاودێری تاقیكردنه‌وه‌كه‌ی كردووه.
له 25ی ته‌مووز/ یۆلیۆی رابردووه‌وه، ئه‌وه پێنجه‌م تاقیكردنه‌وه‌ی مووشه‌كی كۆریای باكووره، كه ئه‌نجامدرابێت.
