بەرگریی شارستانیی سلێمانی بۆ کوردستان 24: ئاگرەکەی گۆیژەمان کۆنترۆڵکرد
ئاگر لە شاخی گۆیژە کەوتەوە و دوای گەیشتنی تیمەکانی بەرگریی شارستانیی بەبێ زیانی گیانی کۆنترۆڵکرا.
پێنجشەممە، 10ـی ئەیلوولی 2026، ئارا، بەختیار پەیامنێری کوردستان24، لە سلێمانی رایگەیاند: ئەمشەو ئاگر لە شاخی گۆیژەی سلێمانی کەوتەوە، بەڵام دوای گەیشتنی تیمەکانی بەرگریی شارستانیی بۆ شوێنی رووداوەکە، بەخێرایی ئاگرەکە بەبێ زیانی گیانی کۆنترۆڵکرا.
هەروەها مانگی رابردوو لە چیای گۆیژە ئاگرکەوتەوە بەهۆیەوە 148 دۆنم پاوان و دارستان و 960 دار سووتان، دوای چەند کاژێرێک لە هەوڵدان تیمەکانی بەرگری شارستانی و خۆبەخشان توانیان ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن.