هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌ سه‌نگه‌ره‌كانه‌وه‌ جه‌ژنه‌ پیرۆزه‌ له‌ كه‌سوكاریان ده‌كه‌ن

هێزی پێشمه‌رگه‌ په‌یامێك ئاراسته‌ی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان ده‌كه‌ن

K24 - هه‌ولێر:

هێزی پێشمەرگە لە سەنگەرەکانی بەرگری لە خاکی کوردستان جەژنی قوربانی پیرۆز کرد و داواش لەلایەنە سیاسیيەکان دەکەن یەکگرتوو بن بۆ بەدەستهێنانی مافەکانی هەرێمی کوردستان.

پێشمه‌رگه‌یه‌ك لە سەنگەرەکانی بەرگری لە خاکی کوردستان، بە تەلەفۆن پیرۆزبایى له‌ هاوسەر و منداڵەکانی دەکات و دەڵێت: "زۆربەی جەژنەکان لە سەنگەرەکانی شەڕ بوومە".

پێشمەرگە بەبێ جیاوازی ئايین و بیروبڕوا جەژنیان لە یەکدی پیرۆز کرد، دواتر نانی یەکەم رۆژی جەژنیان  پێکەوە خوارد.

دوو پێشمەرگە لە پێکهاتەکانی  کوردستانن و هاتوون پیرۆزبایى جەژن لە هاوڕێ پێشمەرگەکانيان بکەن و دەڵێن: "جیاوازی بیروبڕوا و ئايین، کاریگەریى لەسەر پێشمەرگە نه‌بووه‌".

پێشمەرگە لە سەنگەرەکانی بەرگری لە خاکی کوردستان پەیام بۆ لایەنە سیاسيیەکان دەنێرن و داوایان لێدەکەن یەکگرتوو بن و دەشڵێن   لە سەنگەرەکان بەرگری لە خاکی کوردستان  دەکەن و  ئەمنیەت و ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەپارێزن.

ئ. م