كه‌سوكاری شه‌هیدان داوا له حكوومه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌ن گرنگی زیاتریان پێ بده‌ن
به‌ڵێنی به‌رده‌وامیدان به رێبازی شه‌هیدان ده‌ده‌ن
K24- هه‌ولێر:
کەسوکاری شەهیدانی شەڕی داعش داوا لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن، گرنگی زیاتر بە کەسوکاری شەهیدان بدات و داواش لەلایەنە سیاسیەکان دەکەن، بۆ دەستکەوتنی مافەکانی کورد، بگەنە رێککەوتن.
كه‌سوكاری شه‌هید سه‌ربه‌ست مه‌نتك، كه ئه‌فسه‌ر بوو له سوپای زێره‌ڤانی و له كاتی رزگاركردنی گوندی كاكه‌ییه‌كان شه‌هیدبوو، داوا له لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌كه‌ن، وه‌ك چۆن پێشمه‌رگه به یه‌كگرتوویی پارێزگاری‌یان له خاكی كوردستان كرد، به هه‌مان شێوه ئه‌وانیش یه‌كده‌نگ و یه‌كگرتوو بن بۆ پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كانی كورد.
لە شەڕی داعش زیاتر لە هەزار پێشمەرگە شەهید و نزیكه‌ی 12 هەزار پێشمەرگەش بريندار بوون. پێشمەرگەش لە جیهاندا تاکە هێز بوو بە رابەرایەتی سەرۆك بارزانی ئەفسانەی گەوەرترین رێکخراوی تیرۆرستی تێکشکاند، کەسکوکارەکانیشیان هیوایان بە ژیان هەیە و دەڵێن: بەردەوام دەبین لە رێبازی شەهیدەکانمان.
H.B