له‌ماوه‌ی 2 رۆژی جه‌ژندا ژماره‌یه‌كی زۆری گه‌شتیاران روویان له هه‌رێمی كوردستان كردووه
باس له دیمه‌نه سه‌رنجڕاكێشه‌كانی هاوینه‌هه‌واره‌كانی كوردستان ده‌كه‌ن
K24- هه‌ولێر:
له ماوه‌ی دوو رۆژی جه‌ژندا، ژماره‌یه‌كی زۆری گه‌شتیاران له باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق روویان له ناوچه گه‌شتیارییه‌كانی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان كردووه، له‌كاتێكدا به‌هۆی شه‌ڕی په‌كه‌كه و بۆردومانی سوپای توركیا، زۆربه‌ی هاوینه‌هه‌واری ناوچه سنوورییه‌كان چۆڵكراون و گه‌شتیاران ناتوانن سه‌ردانی ئه‌و ناوچانه بكه‌ن، به‌تایبه‌ت هاوینه‌هه‌واره‌كانی سنووری قه‌زای ئامێدی.
له‌كاتێكدا لە رۆژانی جەژن ھاتنی گەشتیاران لە شارەكانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق بۆ ناوچە گەشتیارییەكان بەردەوامە، رۆژانە لە بازگەكانی كوردستان دەستەی گەشت و گوزار و تیمەكانی ئاساییش پێشوازی گەشتیاران دەكەن. گەشتیارانیش بە سەردانیكردنی كوردستان و ناوچە گەشتیارییەكان دڵخۆشن و ستایشی مامه‌ڵه‌ی ده‌زگا ئه‌منی و ئیدارییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن.
دەستەی گەشت و گوزار ئاماژە بەوەش ده‌دات، ھاتنی گەشتیاران بە تایبەت ئەمسال بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆیان دەرفەتێكی باشە.
زاخۆ:
له دوو رۆژی یه‌كه‌م و دووه‌می جه‌ژندا، ژماره‌یه‌كی زۆری گه‌شتیاران له باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق روویانكردووه‌ته‌وه شوێنه گه‌شتیارییه‌كانی سنووری زاخۆ.
له‌مباره‌شه‌وه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گه‌شتوگوزاری زاخۆ به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ داموده‌زگا ئه‌منییه‌كان پلانی پێشوازیكردنیان بۆ گه‌شتیاران داناوه، لای خۆشیانه‌وه وێڕای ئه‌وه‌ی گه‌شتیاران باس له سه‌رنجڕاكێشی دیمه‌نه جوانه‌كانی كوردستان ده‌كه‌ن، سوپاسی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش ده‌كه‌ن، كه كارئاسانی زۆری بۆ گه‌شتیاران كردووه، چ له رووی ئه‌منییه‌وه یانیش خزمه‌تگوزاری.
ئامێدی:
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌گه‌رچی ژماره‌یه‌كی زۆری گه‌شتیاران روویانكردووه‌ته شوێنه گه‌شتیارییه‌كانی سنووری قه‌زای ئامێدی، به‌ڵام به هۆی شه‌ڕی په‌كه‌كه و توركیا، ژماره‌یه‌ك له شوێنه گه‌شتیارییه‌كان داخراون و گه‌شتیاران ناتوانن سه‌ردانی ناوچه‌كه بكه‌ن.
H.B