ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ قامیشلۆ روویدا

له‌ ناوه‌ڕاستی شاره‌كه‌ بووه‌

K24 - قامیشلۆ:

ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ یه‌كێك له‌ گه‌ڕه‌كانی ناوه‌ڕاستی شاری قامشیلۆی رۆژئاوای كوردستان روویدا.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ته‌قینه‌وه‌كه‌ له‌ رێگه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراوه‌وه‌ بووه‌ و له‌ گه‌ڕه‌كی ئه‌ربه‌ویه‌ (چوار شه‌قام)، نزیك ئاماده‌یی پیشه‌سازی كوڕان روویداوه‌.

به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی فه‌رمی ئاسایشی قامیشلۆ، ئۆتۆمبێلێكی تاكی له‌ نزیك بنكه‌یه‌كی مه‌شق و راهێنانی هێزه‌كانییان ته‌قیوه‌ته‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ كارمه‌ندێكیان گیانی له‌ده‌ستداوه‌ و دوو كه‌سی دیكه‌ش برینداربوونه‌.

قامیشلۆ ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر سنووری نێوان توركیا و سووریا (باكوور و رۆژئاوای كوردستان) و سه‌ر به‌ پارێزگای حه‌سه‌كه‌یه‌.

ئ. م