ئاستی بەرھەمھێنانی بەنزین لە عێراق زیاد دەكات
"زەیتی گاز بەجۆرێك زیادیكردووە گەیشتووەتە نزیكەی 4 ملیۆن لیتری رۆژانە"
K24 - ھەولێر
بەگوێرەی وەزارەتی نەوتی عێراق، تێكڕای بەرھەمی پاڵاوگەكان لە بەنزین و زەیتی گاز و بەرھەمە نەوتییەكانی دیكە لە عێراق بە شێوەیەكی بەرچاو زیادیكردووە.
ئاماژەی بەوەشداوە، ئاستی بەرھەمھێنانی بەنزین گەیشتووەتە زیاتر لە 3 ملیۆن لیتر لە رۆژێكدا و ئەو بڕەش زیاد كراوەتە سەر ئەو ئاستەی كە لە ساڵی رابردوودا تۆماركراوە و بەو جۆرەش تێكڕای رۆژانە گەیشتووەتە 14 ملیۆن و 293 ھەزار لیتر.
ھاوكات سەبارەت بە بەرھەمھێنانی زەیتی گاز بەجۆرێك زیادیكردووە گەیشتووەتە نزیكەی 4 ملیۆن لیتری رۆژانە و بۆ 11 ملیۆن و 228 ھەزار لیتر زیادیكردووە و ھۆكاری ئەو زیادەیەش بۆ ئەو پلانە پتەوانە دەگەڕێتەوە كە لەماوەی رابردوودا لەلایەن وەزارەتەكەوە دارێژراوە.
ھ.م