ئەوەی باجی بە حکوومەت نەدابێت گەشتکردنی لێ قەدەغە دەکرێت
حکوومەتی هەرێم بڕیارێکی لەبارەی نەدانی باج دەرکرد
K24 – ههولێر:
وەزارەتی دارایی حکوومەتی هەرێمی کوردستان فەرمانی قەدەغەکردنی گەشتی بۆ ئەو کەس و کۆمپانیایانە دەرکرد کە باجێکی زۆر قەرزاری حکوومەتن.
بەگوێرەی نووسراوێکی وەزارەتی دارایی کە ئاراستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی باجی دەرامەت، باجی کۆمپانیاکان و گەورە باجدەران کراوە، بەگوێرەی فەرمانێکی وەزاریی وەزارەتی ناوخۆ، گەشت لەو کەسانە قەدەغە دەکرێت کە باجێکی زۆر قەرزارن.

H.J