سوپای عێراق له شاره‌كان ده‌كشێته‌وه
دۆسێی ئه‌منی راده‌ستی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌كرێت

K24 - هه‌ولێر:
سوپای عێراق به‌نیازه له‌ناو شاره‌كانی بكشێته‌وه و دۆسێی ئه‌منی شاره‌كان راده‌ستی پۆلیس و هێزه ئه‌منییه‌كانی دیكه‌ی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆ بكات، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته نه‌جاح شه‌مه‌ری، وه‌زیری به‌گری عێراق و رائید شاكر جه‌وده‌ت، فه‌رمانده‌ی پۆلیسی فیدراڵی له‌باره‌ی رێوشوێنی راده‌ستكردنی دۆسێی ئه‌منی شاره‌كان به وه‌زاره‌تی ناوخۆ و كشانه‌وه‌ی سوپای عێراق گفتوگۆیان كردووه.
له‌وباره‌یه‌وه وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه "وه‌زیری به‌رگری و فه‌رمانده‌ی پۆلیسی فیدراڵی رێوشوێنه‌كانی كشانه‌وه‌ی سوپا له ناو شاره‌كان و راده‌ستكردنی دۆسێی ئه‌منی ناو شاره‌كان به وه‌زاره‌تی ناوخۆ گفتوگۆیان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاره‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق جێبه‌جێ بكه‌ن. به‌و جۆره‌ش دۆسێی ئه‌منی شاره‌كانی عێراق ده‌كه‌وێته ده‌ست هێزه جیاوازه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق".
به‌هۆی شه‌ڕی داعش و تێكچوونی ره‌وشی ئه‌منی شاره‌كان، سوپای عێراق ناچار بوو بێته ناو شاره‌كانی عێراقه‌وه و دوای كۆنترۆڵكردنه‌وه‌شیان له ده‌ست چه‌كدارانی داعش، هێشتا سوپا به‌شێكی سه‌ره‌كییه له به‌ڕێوه‌بردنی دۆسیه‌ی ئه‌منی ناو شاره‌كان.