بەغدا ئەركەكانی بەرامبەر ھەرێمی كوردستان جێبەجێ ناكات
"ھەرێمی كوردستان چەندین مافی بەسەر بەغداوە ھەیە كە باسیان لێوە ناكرێت"
K24 - سلێمانی
له به‌غدا بەردەوام ھەر باسی ئەركەكانی هه‌رێمى كوردستان دەكەرێت، به‌ڵام تائێستا له هه‌رێمى كوردستان باسی ئەركەكانی بەغدا ناكرێت، پەرلەمانتارانی كورد لە فراكسیۆنە جیاجیاكانی ناو پەرلەمانی عێراق ئەوانیش بەردەوام باسی ئەو ئەركە یاسایی و دەستووریانە ناكەن، كە پێویستە حكوومەتی عێراق بەرامبەر ھەرێمی كوردستان جێبەجێیان بكات، له‌كاتێكدا به‌غدا كۆمه‌ڵێكى زۆرى مافى ياسایی هه‌رێمى كوردستانى پێشلكردووه و جێبه‌جێيان ناكات.
په‌رله‌مانتاره عه‌ره‌به سوننه‌كانی عێراق له كوتله جیاجیاكان به‌رده‌وامن له باسكردن و لێدانه‌وه‌ی ئه‌و قه‌وانه‌ی، پێویسته حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رامبه‌ر به حكوومه‌تی فیدراڵی عێراق پابه‌ندی جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه یاسایی و ده‌ستوورییه‌كان بێت، به‌ڵام چاویان له ئاست ئه‌و ئه‌رك و مافه ده‌ستوورییه‌كانی كوردستان له‌سه‌ر عێراق داخستووه.
مەیادە نەجار، په‌رله‌مانتارى عێراق لە فراكسیۆنی پارتی بە كوردستان24ی راگەیاند: "بەغدا ھیچ ئیلتیزاماتێكی كە بەپێی دەستوور لەسەر شانیەتی بەرامبەر بە ھەرێمی كوردستان جێبەجێی نەكردووە. پەرلەمانتارە عەرەبەكان تەنھا باسی 250 ھەزار بەرمیل نەوت دەكەن، ئەگەر باسی وردەكارییەكان بكەین، بەغدا چەند ساڵێك بودجەی ھەرێمی كوردستانی بڕیوە، لەم كاتەدا حكوومەتی عێراق زۆر قەرزداری ھەرێمی كوردستان دەبێتەوە".
حكوومەتی فيدراڵى عێراقیش ئەركی دەستووری و یاسایی لەبەرامبەر ھەرێمی كوردستان دهكەوێتە ئەستۆ، به‌ڵام جێبه‌جێان ناكات، له‌وانه جێبەجێكردنی مادده‌ى 140، به‌كار نه‌هێنانى زمانى كوردى وه‌ك دووه‌م زمانى فه‌رمى ده‌وڵه‌ت، ماف و ئيمتيازاتى پێشمه‌رگه، پاره‌ى 4 ساڵى جوتياران، ئاسايى نه‌كردنه‌وه‌ى بارودۆخى ناوچه كوردستانيیەكانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم و هێنانى سوپا و حه‌شدی شەعبی به زۆر بۆ ئه‌و ناوچانه، له‌كاتێكدا ده‌بێت به‌هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه به‌ڕێوه ببرێن، به‌غدا ته‌نیا راده‌ست نه‌كردنى 250 به‌رميل نه‌وتى كردووه به بيانوو.
ھەر پەیوەست بەو بابەتە حه‌سه‌ن ئالى، په‌رله‌مانتارى عێراق لە فراكسیۆنی يه‌كێتى دەڵێ: "لێك تێنەگەیشتنی نێوان بەغدا و ھەرێمی كوردستان، ھەموو بابەتەكانی بەرەو ئاقارێكی خراپ بردووە. ھەرێمی كوردستان زۆر ھەوڵیداوە بۆ رێككەوتن و داواكراوە كە بەغدا ئەو مادانە جێبەجێبكات كە لەسەری كۆكن، بەڵام بەداخەوە ھەموو حكوومەتە یەك لە دوای یەكەكانی عێراق كەمتەرخەمبوونە بەرامبەر بە ھەرێمی كوردستان".
به‌هۆى نه‌بوونى يه‌ك هه‌ڵوێستى و به‌ده‌ست هێنانى ئامانجى حزبى، هه‌ندێك لايه‌نى سياسى هه‌رێمى كوردستان و سه‌نگه‌رگرتن به‌رامبه‌ر به حكوومه‌ت و هاووڵاتیان هه‌رێمى كوردستان لهميديا عهربيهكانهوه، وايكردوه حكوومه‌ت و به‌رپرسانی عێراق سوود له‌و ناكۆكيانه وه‌رگرن و نه‌چێته ژێر باری جێبه‌جێ كردن و پێدانى مافه دهستووریيهكانى هه‌رێم، به پێچه‌وانه‌وه سوود به نه‌یارانى كوردستان بگه‌یه‌نن.
ھ.م