به‌شێك له گونده‌كانی بناری قه‌ندیل چۆڵ ده‌كرێن
بوونی په‌كه‌كه و بۆردومانه‌كانی توركیا كه‌رتی كشتوكاڵ و گه‌شتیاری له بناری قه‌ندیل لاواز كردووه
K24- قه‌ندیل:
بۆردومانەکانی تورکیا بۆ سەر بنکەکانی پەکەکە لە بناری قەندیل، تا دێ زیاتر و سەختتر دەبن و به‌و هۆیه‌شه‌وه به‌شێك له گونده‌كانی ناوچه‌كه چۆڵ ده‌كرێن.
عه‌بدوڵڵا ئه‌حمه‌د، هاوڵاتیەکی گوندی بۆڵێ کە نزیك بووە لە بۆردومانەکەی 19ی ئەم مانگەی گوندەکەیان و یه‌كێكه له 5 برینداره‌كه‌ی ئه‌و بۆردومانه و ئێستا دوای نه‌شته‌رگه‌ری هێشتا له نه‌خۆشخانه ماوه‌ته‌وه، توشی شۆك بووە و دەڵێت: هێڕشەکەی ئەم جارە بە جۆرێك وێرانکەربووە کە بۆردومانی وام تەنها لە فیلمەکان بینیووە.
هه‌روه‌ها عەبدولڕەحمان حەسەن، كه هاووڵاتیێكی دیكه‌ی ناوچه‌كه‌یه بۆ كوردستان 24 جه‌خت ده‌كاته‌وه، بەھۆی نزیكی بنكەكانی پەكەكە لە گوندەكان و رەز و باخی ھاووڵاتییان، خەڵكی ناتوانن بگەڕێنەوە گوندەكانیان له و ترس و دڵەراوكێی بەردەومدان، زۆر جاریش بەھۆی بۆردومانكردنی پەكەكە لە لایەن توركیاوه، ژیانی گوندنشینان كەوتووەتە مەترسی.
هه‌ر له‌م باره‌یه‌وه نەهرۆ عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری ناحیەی سەنگەسەریش دەڵێت، ئێستا گوندەکان وەک ڕابردوو ئاوەدان نین و تادێ گوندەکان چۆڵ دەبن و کەرتەکانی گەشتیاری و کشتوکاڵیش بەهۆی بۆردومانەکانەوە بەرەو لاوازی دەچن.
بەراورد بە ساڵانی ڕابروو، ژمارەی بۆردومانەکانی سوپای توركیا بۆ سەر بنكەكانی پەكەكە له ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان زۆر زیاتر بووە، هەفتانە چەندین هێرش دەکرێنە سەر بارەگاكانی پەكەكە لە بناری قەندیل.
ئێستا گوند نشینان یەك خواستیان هه‌یه، ئەویش دوركەوتنەوەی پەكەكەیە لە نزیك گوندەكانیان و هەمان ئەو خواستە خواستی حکوومەتی هەرێمە و سەرەتای ئەم هەفتەیه داوای له تورکیا و پەکەکەی كرد، چیتر خەڵکی مەدەنی بە ئاگری شەڕی ئەوان نەسوتێن.
H.B