"سییه‌كانی زه‌وی" گڕ ده‌گرێت
"كارگه‌ی ئۆكسجین له مه‌ترسیدایه"
.jpg)
K24 - هه‌ولێر:
ماوه‌ی سێ هه‌فته‌ی دارستانه‌كانی ئه‌مازۆن له به‌ڕازیل ئاگری گرتووه، به گوێره‌ی وێنه‌ی مانگه ده‌ستكرده‌كان و په‌یمانگای بۆشاییگه‌ری به‌رازیلی، رووبه‌ری ئاگره‌كه، به رێژه‌ی 82% له‌و ئاگره زیاتره كه ساڵی رابردوو له دارستانه‌كه كه‌وته‌وه.
سییه‌كانی گۆی زه‌وی
دارستانه‌كانی ئه‌مازۆن، وه‌كو "سییه‌كانی گۆی زه‌وی" چاوی لێده‌كرێت، به‌و پێیه‌ی دارستانه فراوانه‌كه، 20%ی ئۆكسجینی به‌رهه‌مده‌هێنێت.
هۆكاری ئاگره‌كه، به گوێره‌ی ئاژانسه‌كان، چالاكییه‌كانی مرۆڤه، كه سه‌رچاوه‌ی زۆرینه‌ی ئاگری دارستانه‌كانه، ره‌نگه به هۆی كه‌مته‌رخه‌می، یان جێهێشتی پاشماوه‌ی ئاگر و ته‌نانه‌ت هه‌ندێكجار فڕێدانی جگهرهشه. جیا له‌وه‌ش ره‌نگه شۆرتی كاره‌با، پچڕانی هێله سه‌ره‌كییه‌كانی كاره‌بایه له نزیك دارستانه‌كه و ئه‌وه‌ش به هه‌مان شێوه ده‌بێته هۆی گڕگرتنی دارستانه‌كان.
.jpg)
سێگۆشه‌ی ئاگر
به گشتی ئاگر له دارستانه‌كان به‌رده‌بێت، به‌هۆی نزیككه‌وتنه‌وه‌ی سێ ره‌گه‌زی سه‌ره‌كی، كه پێیده‌گوترێت سێگۆشه‌ی ئاگر، ئه‌وانییش: گه‌رمی، سووته‌مه‌نی و ئۆكسجینه، زۆربه‌ی رووداوه‌كانی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ش، له وه‌رزی هاویندا ده‌بێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما به‌رزده‌بنه‌وه، سه‌ره‌تا ئه‌گه‌ر پڕیشكی ئاگر بكه‌وێته سه‌ر گه‌ڵای وشك، زیاتر ته‌شه‌نه ده‌كات، له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ش جووڵه‌ی با، رۆڵی سه‌ره‌كی ده‌بێت له گواستنه‌وه‌ی ئاگره‌كه.
كارگه‌ی ئۆكسجین له مه‌ترسیدایه
زانایان له به‌رازیل و ئه‌مه‌ریكا، باس له‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌مازۆن له ژێر مه‌ترسییه‌كه‌ی گه‌وره‌دایه، به‌هۆی چالاكییه‌كانی مرۆڤ، به‌تایبه‌تیش ئه‌و وێنانه‌ی كه له رێگه‌ی مانگه ده‌ستكرده‌كانه‌وه گیراون، ئه‌وه روونده‌كه‌نه‌وه، داره‌كانی دارستانهكهش به شێوه‌یه‌كی زۆر زیاتر له جاران دهربڕدرێنهوه، ئه‌ویش بۆ درووستكردنی رێگه و بنیاتنانی كۆمه‌ڵگه‌ی نیشته‌جێبوون.
ئه‌گه‌رچی دارستانه‌كه 20%ی ئۆكجسین بهرههدههێنێت و ماوه‌ی سێ هه‌فته‌یه گڕی گرتووه، هاوكات مه‌ترسییه‌كانی زیادبوونی گازی دوانۆكسیدی كاربۆن زۆر زیاتربووه، چونكه له‌لایه‌ك به‌رهه‌مهێنانی ئۆكجسین كه‌مده‌بێت، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه، دووكه‌ڵی ئاگره‌كه رێژه‌ی گازی دوانۆكسیدی كاربۆن زیاد ده‌كات.
.jpg)
هێرشی سه‌رۆكی به‌ڕازیل بۆ سه‌ر ماكرۆن
له‌م چوارچێوه‌یه‌دا، ئیمانویڵ ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند، گڕگرتنی ئه‌مازۆن پرسێكی نێوده‌وڵه‌تییه و پێویسته له كۆبوونه‌وه‌ی گرووپی 7 پرسه‌كه تاووتوێ بكرێت، به‌ڵام له‌لایه‌ن جایر بۆلسۆنارۆ، سه‌رۆكی به‌رازیله‌وه هێرشی كرایه سه‌ر و ره‌تیكرده‌وه ئه‌و پرسه ببرێته ناو كۆبوونه‌وه‌كانی گرووپی 7.
به گشتی بۆلسۆنارۆ، به تره‌مپی به‌رازیل ناسراوه و راستڕه‌وێكی تونده و دژی ده‌ستێوه‌ردانه ده‌ره‌كییه‌كانه.
سه‌رچاوه: Arabic Post
ئ. م