به فه‌رمی، یانه‌یه‌كی نه‌رویجی گواستنه‌وه‌ی لیۆنێل مێسی راگه‌یاند
ئه‌و یانه‌یه له خولی پله‌دووی نه‌رویجی یاری ده‌كات
یانه‌یه‌كی خولی پله‌دووی نه‌ورویج گواستنه‌وه‌ی دانیێل نۆتسێن راگه‌یاند كه ئه‌و یاریزانه له ئێستادا ناوی خۆی بۆ لیۆنێل مێسی گۆڕیوه.
یانه‌ی ئهنكێرنی نه‌رویجی له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له تویته‌ر، گواستنه‌وه‌ی دانیێل نۆتسێنی ته‌مه‌ن 16 ساڵانه‌ی راگه‌یاند كه ئه‌و یاریزانه به‌هۆی خۆشه‌ویستی بۆ كاپتنه‌كه‌ی بارسێلۆنا ناوه‌كه‌ی خۆی كردۆته لیۆنێل مێسی.
له‌مباره‌یه‌وه، دانیێل به پێگه‌ی فه‌رمی یانه نوێیه‌كه‌ی راگه‌یاند له‌وكاته‌ی بۆ یه‌كه‌مجاره له ته‌مه‌نێكی زۆربچووك سه‌یری مێسیم كرد سه‌رسامبووم، ده‌شڵێت: هه‌ر زوو پلانم بۆ گۆڕینی ناوه‌كه‌م دانا، هه‌رچه‌نده ئاست و به‌هره‌ی من و هیچ یاریزانێكیش ناگاته ئاست و توانای لیۆنێل مێسی راسته‌قینه.