ده‌یان ژن و پیاوی بیانی له قومارخانه‌كانی به‌غدا ده‌ستگیركران
بازرگانییان به مادده‌ی هۆشبه‌ر و ئافره‌تیشه‌وه كردووه
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 24/8/2019، جه‌مال ئه‌سه‌دی، پشكنه‌ری گشتی له وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ئاشكرایكرد، ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكی بیانییان له قومارخانه‌كانی شاری به‌غدا ده‌ستگیر كردووه".
ئه‌سه‌دی به كه‌ناڵی(RT) رووسی گوتووه: "له ناو ده‌ستگیركراوه‌كاندا 24 كه‌سیان ئافره‌تن و خاوه‌نی وڵاتینامه‌ی جیاوازن، ژماره‌یه‌كیشیان پیاون و هۆڵه‌كانی رۆلێتیان له شاری به‌غدا به‌ڕێوه‌بردووه".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "ئه‌و كه‌سانه‌ی له هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا ده‌ستگیركراون، به‌گوێره‌ی یاسای عێراقی دادگایی ده‌كرێن پاش ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یان له گه‌ڵدا ده‌كرێت. وه‌زاره‌تی ناوخۆش بۆ ده‌ستگیركردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌و جۆره كارانه ده‌كه‌ن به‌رده‌وامه له ئه‌نجامدارنی هه‌ڵمه‌ته‌كانی".
ماوه‌یه‌كه وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق هه‌ڵمه‌تێكی فراوانی بۆ داخستنی قومارخانه‌كان و هۆڵه‌كانی رۆلێت له به‌غدا ده‌ستپێكردووه و ده‌یان كه‌سی له خاوه‌نی ئه‌و شوێنانه به تۆمه‌تی بازرگانیكردن به مادده‌ی هۆشبه‌ر و ئافره‌ته‌وه ده‌ستگیر كردووه.