دیاله .. به‌هۆی ناسه‌قامگیری هاووڵاتییانی كورد ناوچه‌كانیان جێده‌هێڵن
تادێت جموجۆڵی داعش له ناوچه كوردستانییه‌كان زیاتر ده‌بێت
K24- دیاله:
بەھۆی مەترسی لەسەر ژیانیان و ھەڕەشەی چه‌كدارانی داعش، ژمارەیەكی زۆری ھاووڵاتی كورد لە سنووری پارێزگای دیالە گوند و زەوییە كشتوكاڵییەكانیان جێھێشتووە و داوا دەكەن، ھەماھەنگی لە نێوان ھێزەكانی پێشمەرگە و ھێزە ئەمنییەكانی عێراق ھەبێت، بۆ ئەوەی ژیانی ھاووڵاتییانی كورد لەو ناوچەیە پارێزراو بێت.
ھێزە ئەمنییەكانیش ھۆكارەكەی دەگەڕێنەوە بۆ نەبوونی ھەماھەنگی لە نێوان ھێزە ئەمنییەكانی عێراق و كوردستان، له‌مباره‌شه‌وه برایم محه‌مه‌د، ئه‌فسه‌ری پێشمه‌رگه ده‌ڵێت، ئنهبوونی ئه‌و هه‌ماهه‌نگییه وایكردووە بۆشایەكی ئەمنی لە ناوچەكە دروستبێت و چالاكییەكانی داعش زیاد بكەن.
بەشێكی زۆری ئەو ھاووڵاتییە كوردانەی گوند و زەوییە كشتوكاڵییەكانیان جێدەھێڵن، دەكەونە سنووری ئەو ناوچانەی كە ھێزە ئەمنییەكانی عێراق تێیدا دەسەڵاتدارن و دوای رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەر داگیریان كردووە.
ھاووڵاتییانیش دەڵێن: تا ھێزە ئەمنییەكانی كوردستان نەگەڕێنەوە ناوچەكە ژیانیان پارێزراو نابێت و ناتوانین بگەڕێنەوە گوندەكانیان.
به‌ر له ڕووداوە کانی 16ی ئوکتۆبەر، ھێزە کانی پێشمەرگەی کوردستان بەدرێژایی ھەزارو پەنجا کیلۆمەتر شەڕی داعشیان دەکرد، ئارامی و ئاسایشیان بۆتەواوی پێکھاتەکانی ئەو ناوچانە به بێ جیاوازی دابین کردبوو، به‌ڵام دوای هێرشی سوپا و میلیشیا عیراقیەکان، دۆخێكی له‌بار بۆ سهرھەڵدانەوەی داعش ره‌خسا و هەزاران خێزانی کوردی خۆجێی ناوچەكە ئاواره‌بوون و تا ئێستا زه‌مینه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ نه‌ڕه‌خساوه.
H.B