به ڤیدیۆ.. مانچێسته‌ر سیتی ده‌ستی به ڕاماڵینی یانه‌كانی پرێمه‌رلیگ كرد
گرینگ‌ترین ئامار و رووداوه‌كانی یارییه‌كه
مانچێسته‌ر سیتی دووه‌مین سه‌ركه‌وتنی له‌م وه‌رزه‌ی پرێمه‌رلیگ تۆمار كرد، كاتێك به 3 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك له بۆرنموسی برده‌وه.
له گه‌ڕی سێیه‌می پرێمه‌رلیگ، مانچێسته‌ر سیتی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی بووه میوانی یانه‌ی بۆرنموس، له خوله‌كی 15 سێرجیۆ ئه‌گوێرۆ شریتی گۆڵه‌كانی مان سیتی بڕی، دواتر له خوله‌كی 43 ره‌حیم ستێرلینگ هێرشبه‌ری سیتیزین ئه‌نجامه‌كه‌ی دووهێنده لێ‌كرد.
پێش ئه‌وه‌ی ناوبژیوان فیكه‌ی كۆتایی گێمی یه‌كه‌م لێ بدات، هاری ویلسۆن جیاوازه‌كه‌ی كه‌مكرده‌وه و تاكه گۆڵی یارییه‌كه‌ی بۆرنموسی تۆمار كرد.
له خوله‌كی 64ـی گێمی دووه‌م ئه‌گوێرۆ جارێكی دیكه گه‌ڕایه‌وه و گۆڵی دووه‌می خۆی و سێیه‌می یانه‌كه‌ی له دژی بۆرنموس كرد.
به‌م ئه‌نجامه‌كه یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی له 3 یاری ئه‌م وه‌رزه‌ی پرێمه‌رلیگ بووه خاوه‌نی 7 خاڵ.
ـ سێرجیۆ ئه‌گوێرۆ ژماره‌ی گۆڵه‌كانی له‌م وه‌رزه‌ی پرێمه‌رلیگ گه‌یانده 4 گۆڵ
ـ ئه‌گوێرۆ تاكه یاریزانی پرێمه‌رلیگه له 2019 توانیویه‌تی 16 گۆڵ تۆمار بكات.
ـ هاری ویلسۆن یاریزانی بۆرنموس تاكه یاریزانه له وه‌رزه‌ی پرێمه‌رلیگ زۆرترین گۆڵی له ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌ی سزا تۆمار كردووه.
ـ ره‌حیم ستێرلینگ بووه خاوه‌نی 5 گۆڵ له‌م وه‌رزه.
ـ دی برۆین بووه خێراترین یاریزان له مێژووی پرێمه‌رلیگ كه ده‌بێته خاوه‌نی 50 ئاسیست.