ته‌نیا به‌شێكی قه‌ڵای شێروانه به‌ڕووی گه‌شتیاراندا ده‌كرێته‌وه
به‌هۆی نه‌بوونی بودجه ناتوانرێت قه‌ڵاكه به ته‌واوه‌تی نۆژه‌ن بكرێته‌وه
K24- گه‌رمیان:
دوای ئەوەی قەڵای شێروانە بەھۆی بومەلەرزەی ساڵی رابردوو زیانی پێگەیشت و كڵاوەی قەڵاكە داڕما، رێكخراوێكی ھۆڵەندی نزیكەی 50%ی قەڵاكەی لەسەر ئەركی خۆی نۆژەنكردەوە و به‌ڵام بەشێكی قەڵاكە ماوه‌ته‌وه و پێویستی بە نۆژەنكردنەوە ھەیە.
له‌مباره‌شه‌وه محەمەد عەلی، بەڕێوەبەری مۆزەخانەی شێروانە دەڵێت: بەھۆی نەبوونی بودجە ناتوانین كاری نۆژەنكردنەوەی قەڵاكە تەواو بكەین.
بە گوێرەی سەرچاوە مێژووییەکان، قەڵای شێروانە لە ساڵی (١٨٦٦) لەلایەن (محەممەد پاشای جاف)ەوە دروستکراوە، جگە لە کڵاوە فەڕەنگییەکەی، لە دوو نھۆم و ژێر زەمینێك پێکدێت و دیوارەکانی لە دەرەوە و ناوەوەیدا بە شێوەیەکی ئەندازەیی و چەندین نەخش و نیگاری سەرنجڕاکێش ڕازێنراوەتەوە. قەڵاکەش لە باکوورەوە دەکەویتە دامێنی شاری کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان.
H.B