دوای خانه‌نشینكردنی سه‌ره‌تایێكی نوێ بۆ ژیانی خۆی ده‌دۆزێته‌وه‌

چیرۆكی ئافره‌تێكی سه‌ركه‌وتوو

K24- سلێمانی:

ئافرەتێك لە شاری سلێمانی دوای خانەنشینبوونی شایستەی خانەنشینبوونەكەی وەردەگرێت و سەمونخانەیەك دەكاتەوە و بڕیار دەدات، لە ماڵەوە دانەنیشتێت و كاری خۆی ھەبێت، ئێستا بێجگە لەوەی خۆی بووەتە خاوەن كار، سوودی بۆ ھاووڵاتییانی گەڕەكەكەشی هه‌یه‌.

دوای ٤٣ ساڵی خزمەت لە کارەکەیدا، شادان محەمەد  بڕیاری چونە ماڵەوەی بەیەكجاری نەداوە, وەك ئافرەتێكی ماندوونەناس، دوای وەرگرتنی شایستەی خانەنشینییەكەی سەمونخانەیەکی داناوە و ئێستا بووەتە خاوەن كاری خۆی و دەڵێت: تەندروستی خۆمم کڕیووە بە جوڵەی رۆژانەم لە ناو سەمونخانەکەدا.

ئەگەرچی حەزو توانای کارکرن بۆ شادان لە پاش خانەنشینکردنی گرنگ بوو، بەلام نەبوونی سەمونخانە و نانەواخانە لەو ناوچەیە وایکرد، بیرۆکەکەی لە کردنەوەی ئەم شوێن و کارەدا بکاتە پێویستی.

ھاوولاتیانی گەڕەكەكەش جگە لە کارئاسانی بۆیان، بە ھاندانێکی باشی دەزانن بۆ ھەموو چین و توێژە جیاجیاکانی کۆمەڵگە، تا بەردەوام بن لە کار و پیشەی خۆیان و بەدەستھینانی داھاتی خۆیان.

بەشێكی زۆر لە ئافرەتان لە بوارەكەی خۆیاندا كاری قورس دەكەن، لە ماوەی كاركردنیان بەردەوام خزمەتی كۆمەڵگە و دەوروبەریان دەكەن، ھەندێك لەوانە دوای خانەنشینبوونیان لە پێناو تەندروستی خۆیان و بەردەوامیدان بە ژیان، ھەولی بەدەستھێنانی سەرچاوەی بژێوی ژیان دەدەن و دەبنە خاوەنی كاری تایبەتی خۆیان.

H.B

Fly Erbil Advertisment