پڕۆژەی گەنجان رادەستی بەرپرسانی خۆجێی سلێمانی دەکرێت
بەرپرسانی خۆجێی سلێمانی پشتیوانیان دەكەن
K24 - سلێمانی
لەپێناو رەخساندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و بەشداری گەنجان لە ناوەندەکانی بڕیار و گەیاندنی کێشە و گرفتەکانیان بە بەرپرسان، لەماوەی دوو رۆژدا راھێنان بە 24 گەنجی شاری سلێمانی کرا، دواتر پڕۆژە و بیرۆکەی گەنجان رادەستی بەرپرسانی ئیدارەی خۆجێی پارێزگاکە کران، تا کاریان لەسەر بکرێت.
نەتەوە یەکگرتووەکان لە پڕۆژەکەیدا رۆڵی پردی نێوان دەسەڵات و گەنجان دەگێڕێت، تا گەنجان بتوانن لە داھاتوو بەشداربن لە ناوەندەکانی بڕیار، بەرپرسانی ئیدارەی خۆجێیی پارێزگای سلێمانیش پشتوانیی خۆیان بۆ گەنجان دەردەبڕن.
یەکێک لەو گرفتانەی کە بوونەتە ھۆکاری دروستکردنی کێشە جۆراو جۆری نێو کۆمەڵگە، کە گەنجانی بەشداربووی راھێنانەكە جەختیان لەسەر دەکردەوە، بێکاری و دانەمەزراندن بوو، ئەو داوایەشیان خستە پێش دەستی بەرپرسان تا کاری لەسەر بکەن و لەو رێگایەوە کار بۆ سەقامیگری ئاشتی کۆمەڵایەتی کوردستان بەگشتی و سلێمانی بەتایبەت بکرێت.
ھ.م