په‌رله‌مان و حكوومه‌تی هه‌رێم پێداچوونه‌وه‌ی بۆ پڕۆژه یاسای چاكسازی ده‌كه‌ن
"چه‌ندین تێبینی له‌سه‌ر مووچەی خانەنشینان و پلە باڵاکان و دەرماڵەی فەرمانەبەران هه‌یه"
K24- هه‌ولێر:
پەرلەمان و حکوومەتی هەرێمی کوردستان لێژنە بۆ پێداچوونەوە بە پرۆژە یاسای چاکسازی پێکدەهێنن.
له‌مباره‌شه‌وه ئومێد خۆشناو، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان ئاشکرای دەکات، بەم نزیکانە پەرلەمان و حکوومەت کۆدەبنەوە و بڕیاریشه سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو پڕۆژه یاسای چاكسازی بهێندرێته‌وه بۆ په‌رله‌مان و گفتوگۆی له باره‌وه بكرێت.
هاوكات شێركۆ جه‌وده‌ت، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتووش له په‌رله‌مانی كوردستان ئەو تێبینیانە ئاشکرا دەکات، كه فراکسیۆنەکان لەسەر پرۆژە یاسای چاکسازی هەیانە و دەڵێت: پرۆژە یاساکە چەند تێبێنیه‌کی لەسەر هەیە، بەتایبەت لە مووچەی خانەنشینان، پلە باڵاکان و دەرماڵەی فەرمانەبەران.
لێژنە هاوبه‌شه‌كه‌ی پەرلەمان و حکوومەتی هه‌رێمی كوردستان دوای رێککەوتنیان لەسەر پرۆژە یاساکە، لە سەرەتای مانگی نۆی ئەمساڵ دەنێرێتە پەرلەمان؛ لێژنه‌كه‌ش بۆ رێککەوتنی لایەنە سیاسیەکانە، به‌مه‌به‌ستی تێپەراندنی پرۆژە یاساکە.
H.B