هێزێكی نامۆ هه‌وڵی گۆڕینی دیمۆگرافیای كه‌ركووك ده‌دات
عه‌ره‌ب هاورده‌ی كه‌ركووك ده‌كرێن و ناویان له ناوه‌نده‌كانی ده‌نگدان تۆمار ده‌كه‌ن
K24- كه‌ركووك:
ماوەی چەند مانگێکیشە ھێزێكی نامۆ پێكهاتووه و له رێگه‌ی هاورده‌كردنی عه‌ره‌ب بۆ شاری كه‌ركووك و ده‌وروبه‌ری، ھەوڵی گۆڕینی دیمۆگرافیای شارەکە دەدەن. ئەندامێکی لێژنەی ئاساییکردنەوەی بارودۆخی کەرکوکیش دەڵێت: ئەم ھێزە مەترسیەکی گەورەیە بۆ سه‌ر داھاتووی کورد لە سنووری ئه‌و شاره، بەتایبەت لە ھەڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگای کەرکووك.
شاخەوان عەبدواللـە، ئەندامێکی لێژنەی ئاسایی کردنەوەی بارودۆخی کەرکووك و ناوچە كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم پێیی واییە، عەرەب و تورکومانەکانی کەرکووك ھەوڵی سڕینەوەی کورد لەو پارێزگاییە دەدەن و دەشڵێت: دەبێت بە پەلە ھێزە کوردییەکانی کەرکووك ئەو تەعریبە ڕابگرن، کە بەشێوەیەکی دیکە لەو شاره دەستی پێ کردووە.
هاوكات عەدنان کەرکووکی، وتەبێژی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی کەركووك گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت: حەشدی شەعبی خۆیان خزاندووهتە ناو ھەموو ھێزە ئەمنیەکانی کەرکووك و لەو ڕێگەیەوە دەستیان کردووە بە هاورده‌كردنه‌وه‌ی عەرەب و تۆمارکردنیان لە ناوەندەکانی دەنگدان.
ھەرچەندە تا ئێستە چه‌ند و چۆنی ھێزەکە دیار نییە، بەڵام لایەنە کوردستانیەکانی کەرکووك ئاماژە بەوە دەکەن، ئەو ھێزە ئەندامانی حەشدی شەعبین و چەند لایەنێك لە حکوومەتی عێراق و پارێزگاری سەپینراوی کەرکووك لە پشتی دروستکردنی ئەو ھێزه‌ن و مه‌به‌ستیان گۆڕێنی دیمۆگرافیای كه‌ركووك و ده‌وروبه‌ره‌كه‌یه‌تی.
H.B