نیویۆرك تایمز: ئه‌مه‌ریكا هێرشێكی ئه‌لیكترۆنی كردووه‌ته سه‌ر سوپای پاسداران
داتابه‌یسی سوپای پاسداران كراوه‌ته ئامانج

K24 – هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز، له زاری به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكاوه، بڵاویكرده‌وه، واشنتن هێرشێكی ئه‌لیكترۆنی كردووه‌ته سه‌ر داتابه‌یسی سوپای پاسداران، كه تایبه‌ت بووه به هێرشكردنه سه‌ر كه‌شتییه‌كانی نه‌وت.
به گوێره‌ی زانیاری ئه‌و رۆژنامه‌یه، هێرشه‌كه رۆژی 20ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی رابردوو ئه‌نجامدراوه و بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی پاسداران توانای هێرشكردنی بۆ سه‌ر كه‌شتییه نه‌وتییه‌كان له ئاوی كه‌نداو لاواز بێت.
ئه‌و به‌رپرسانه راشیانگه‌یاندووه، هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكا زانیاری ده‌ستكه‌وتووه، كه سوپای پاسداران به نیازه هێرش بكاته سه‌ر چه‌ند كه‌شتییه‌كی نه‌وتیی، بۆ رێگرتن له‌و هێرشانه، له رووی ئه‌لیكترۆنییه‌وه هێرشكراوه‌ته سه‌ر داتابه‌یسی سوپای پاسداران.
رۆژنامه‌كه باسی له‌وه‌شكردووه، ئه‌و داتابه‌یسه هاوكاری سوپای پاسدارانی كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستنیشانی كه‌شتییه‌كان و شوێنیان و رێڕه‌وی تێپه‌ڕینیان بكات.
نیویۆرك تایمز راشیگه‌یاندووه، له دوای 20ی حوزه‌یرانه‌وه ئێران هیچ هێرشێكی نه‌كردووه‌ته سه‌ر كه‌شتییه‌كانی نه‌وت.
له مانگی ئایاری رابردوو، له كه‌نداوی عومان هێرش كرایه سه‌ر دوو كه‌شتی نه‌وت و ئه‌مه‌ریكا په‌نجه‌ی تۆمه‌تی ئاراسته‌ی ئێران كرد، به‌ڵام تاران ره‌تیكرده‌وه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌و بابه‌ته‌وه هه‌بێت.
سه‌رچاوه: RT
ئ.ر