لە ماوەی 6 مانگدا توركیا نزیكەی 20 ھەزار شوقەی بە بیانییەكان فرۆشتووە

لە ئیستانبوڵ زۆرترین شوقە فرۆشراون

K24 - ھەولێر

لە توركیا لە ماوەی شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵ نزیكەی 20 ھەزار شوقە فرۆشتراوەتە بیانییەكان و بەشێك لەو شوقانەش لەلایەن ھاووڵاتیانی عێراقی كڕدراون.

بەگوێرەی نوێترین ئامارەكانی سندووقی وەبەرھێنان و خانووبەرە لە توركیا، فرۆشی شوقە بە بیانییەكان لەو وڵاتە لە ماوەی نیوەی یەكەمی ئەمساڵدا، بەرێژەی زیاتر لە 68% بەرزبووەتەوە بە بەراورد بەھەمان ماوەی ساڵی رابردوو،  بەجۆرێك لەو ماوەیەدا 19 ھەزار و 952 شوقە فرۆشراوەتە بیانییەكان.

ئەوەش ئاشكرا كراوە، لە فرۆشتنی شوقە بە بیانییەكان، ئیستانبوڵ لە پێشی ھەموو شارەكانی دیكەی توركیاوە دێت و لە چارەكی دووەمی ئەمساڵدا زیاترین شوقەی تێدا فرۆشراوە بە بیانییەكان بەجۆرێك بەرێژەی 44.3% بووە و دواتر ئەنتاڵیا بە رێژەی 21.2% دێت.

ھەر بەپێی ئامارەكان، ھاووڵاتییانی عێراق، ئێران و رووسیا لە پێشی ھەموو وڵاتانی دیكەوە دێن و لە نیوەی یەكەمی ساڵدا زۆرترین شوقەیان لەو وڵاتە كڕیوە.

ھ.م