سیستهمی یهكپۆشی له قوتابخانهكان ناڕهزایی دوكاندارانی لێ دهكهوێتهوه
رهنگی جلوبهرگی سهرجهم قۆناخهكان دیاریكراوه
K24- سلێمانی:
وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بڕیاریدا، گۆڕانكاری لە یەكپۆشی جلوبەرگی قوتابیان لە قوتابخانە و باخچەی ساوایان بكات، بۆ جێبەجێكردنی ئەو بڕیارەش، كەسوكاری قوتابیانی سەرپشك كردووە چۆن ئەو جلوبەرگانە دابین دەكەن، بەڵام بەشێك لە فرۆشیارانی جلوبەرگ رایدەگەیەنن، لەلایەن چەند كۆمپانیایكەوە قۆرخكاری دەكرێت و ئەوان زیانمەند دەبن.
لهم بارهیهوه مەریوان عومەر، بەرپرسى ڕاگەیاندى بەڕێوبەرایەتى گشتىی پەروەردەى سلێمانى دهڵێت: كەسوكاری قوتابیانیان سەرپشك كردووە، كە چۆن و لە كوێ جلوبەرگی قوتابییهكانیان دابین دەكەن، ھەروەھا وهزارهت بڕیاریداوه كار بە ھیچ بڕیار و رێگەپێدانێكی ساڵانی رابردوو نەكرێت.
لهكاتێكیشدا ساڵانە لەگەڵ نزكبوونەوەی وەرزی نوێی خوێندن لە ھەرێمی كوردستان، كێشە و گرفتەكان دەستپێدەكەن، بەڵام كێشەی ئەمجارە قوتابیان و مامۆستایان نین، بەڵكو بەشێك لە فرۆشیارانی جلوبەرگ و دووكاندارن، ئەوان پێیانوایە كڕین و فرۆشتن بە جلوبەرگی یەكپۆشی قوتابیان لە ناوەندەكانی خوێندن لەلایەن چەند كۆمپانیایەكەوە قۆرخ كراوە و زیانمەندی ئەو كارەش تەنیا ئەوانن.
لە 1 ـی تەمووزی ئهمساڵ وەزارەتی پهروهردهی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بڕیاریدا، رەنگی یەكپۆشی جلوبەرگی قوتابیان بەمشێوەیە بێت:
- لە باخچەی ساوایان بۆ كچان رەنگی كراس پەیەمەیی و تەنوڕە رەساسی و بۆ كوڕان كراس شین و پانتۆڵی رەساسی بێت.
- لە قۆناخەكانی ئامادەیی رەنگی كراسی كچان سپی و تەنوڕە رەش بێت، بۆ كوڕان پانتۆڵی رەش و كراسی سپی.
- لە قۆناخی بنەڕەتی پۆلەكانی 7 و 8 و 9 رەنگی تەنوڕەی كچان نیلی و كراسەكەیان سپی، بۆ كۆڕان پانتۆڵ نیلی و كراس سپی.
- بۆ قۆناخی پۆلەكانی 1 تا 6 ـی بنەڕەتی بۆ كچان رەنگی تەنوڕە رەساسی و كراسیان سپی، بۆ كوڕان پانتۆڵی رەساسی و كراسی سپی بێت.
H.B