عەدنان کەریم بەشداریی حەوتەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلم لە دهۆک دەکات
حەوتەم فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلم لە دهۆک بە سپۆنسەری میدیایی کوردستان24 بەڕێوە دەچێت
K24 – ههولێر:
عەدنان کەریم، هونەرمەندی دیاری بواری گۆرانی و میوزیکی کوردی، بەشداریی حەوتەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی دهۆک دەکات.
بەسپۆنسەری میدیایی کوردستان24، فێستیڤاڵەکە لەژێر ناونیشانی "لێبوردەیی" بەڕێوەدەچێت و چەندین فیلمی کوردی، عەرەبی و جیهانی تیایدا نمایشدەکرێن.
فێستیڤاڵەکە لە 9 تا 16ی مانگی ئەیلولی ئەمساڵ بەڕێوەدەچێت و لە چیرۆکی فیلمەکانیش، زیاتر تیشکخراوەتە سەر پێکەوژیان و یەکتر قبووڵکردن، بە تایبەت لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
لەگەڵ نزیکبوونەوەی وادەی دەستپێکردنی فێستیڤاڵەکە، چەندین ترایلەری ئەو فیلمانەی بەشداریی دەکەن، بڵاوکراونەتەوە و لە چەند رۆژی داهاتووش، فیلم و بەرهەمە بەشدارەکانی ناو فێستیڤاڵەکە ئاشکرا دەکرێن.
H.J