ئەستێرەیەکی سینەمای میسری بەشداریی فێستیڤاڵی فیلم لە دهۆک دەکات
یوسف شاهین بەشداریی حەوتەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلم لە دهۆک دەکات
K24 – ههولێر:
یوسف شاهین، دەنگێکی دیاری نێو سینەمای میسری، بەشداریی حەوتەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلم لە دهۆک دەکات.
فیلمەکانی شاهین لە فێستیڤاڵەکە نمایش دەکرێن کە ماوەی نیو سەدەیە کاریگەریان لەسەر کۆمەڵگای میسری و عەرەبی هەیە.
لەماوەی ژیانی هونەری، یوسف شاهین 50 فیلمی بەرهەم هێناوە کە بەشێکی زۆریان رەخنەیان لە سیستمی حکومڕانی، دەمارگیریی ئاینی و کپکردنی کۆمەڵگا گرتووە.
لە ساڵی 1997، شاهین لە فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی کان، خەڵاتی هونەری پێبەخشراوە.
بە سپۆنسەری میدیایی کوردستان24، فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلم لە دهۆک، لە 9 تا 16ی مانگی ئەیلولی ئەمساڵ بە بەشداریی دەیان فیلمی ناوخۆ و بیانی بەڕێوەدەچێت.
H.J