به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ر له‌باره‌ی داخستنی نووسینگه‌ی كوردستان 24 به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ر: پابه‌ندین به پێوه‌ر و یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان
K24- هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ر به‌یاننامه‌یه‌ك له باره‌ی راگرتنی كاركردنی نووسینگه‌كانی كوردستان 24 له رۆژئاوای كوردستان بڵاوده‌كاته‌وه.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ر له به‌یاننامه‌كه‌یدا رایده‌گه‌یه‌نێت: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ر هه‌ر له دامه‌زراندنییه‌وه كه‌شێكی دیموكراسیانه‌ی بۆ ته‌واوی ده‌زگاكانی راگه‌یاندن به هه‌موو جۆره‌كانییه‌وه خولقاندووه، بۆ ئه‌وه‌ی راستی رووداوه‌كان بگوازنه‌وه.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ر دووپاتیشی ده‌كاته‌وه تا ئێستا بڕیاری كۆتایی له باره‌ی كاركردنی كوردستان 24 له باكوور و رۆژهه‌ڵاتی سووریا نه‌دراوه و جه‌ختیشی كردووه‌ته‌وه كه ئازادی راگه‌یاندن بۆ ته‌واوی ده‌زگاكانه، و پابه‌ندین به پێوه‌ر و یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.
H.B