شوێنه‌وارناسان ئێسكه‌په‌یكه‌رێكی نیانده‌رتاڵیان له ئه‌شكه‌وتی شانه‌ده‌ر دۆزیه‌وه
ئه‌شكه‌وتی شانه‌ده‌ر به یه‌كێك له كۆنترین لانكه‌ی مرۆڤایه‌تی داده‌نرێت
K24 - سۆران:
تێمێكی شوێنه‌وارناسی بیانی له زانكۆی كامبریجی به‌ریتانی، دوای كنه و پشكنین له قووڵایی ئه‌شكه‌وتی شانه‌ده‌ر، ئێسكه‌په‌یكه‌رێكی مرۆڤی نيانده‌رتاڵیان دۆزیه‌وه.
عه‌بدولوه‌هاب سلێمان، به‌ڕێوه‌به‌ری شوێنه‌واری سۆران به كوردستان 24ی راگه‌یاند، ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ دۆزراوه‌ته‌وه، پێشتر له‌لایه‌ن راو سلۆكی، سه‌رۆكی تیمی زانكۆی كۆلۆمبیا، كاری له‌سه‌ر كراوه و كه‌للـه‌سه‌ره‌كه‌ی ده‌رهێنرابوو، به‌ڵام به‌هۆی بوونی به‌ردێكی گه‌وره له‌سه‌ر ئێسكه‌كه، نه‌توانراوه ته‌واوی ئێسكه‌كه ده‌ربهێنرێت و ته‌نها كه‌للـه‌سه‌ره‌كه‌ی هێنرایه ده‌ره‌وه و ئێستاش له شوێنه‌واری سۆران پارێزراوه.
به‌ڕێوه‌به‌ری شوێنه‌واری سۆران روونیشی كرده‌وه، ئه‌وه‌ی ئێستا، به‌شێكی سینگ و په‌راسووه‌كانی هه‌مان ئه‌و كه‌للـه‌سه‌ره‌یه كه ساڵی پار له شوێنه‌كه دۆزراوه‌ته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌ری شوێنه‌واری سۆران ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه، به گشتی ئێسكه‌په‌یكه‌ری 10 مرۆڤی نیانده‌رتاڵ له ئه‌شكه‌وته‌كه دۆزراوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ی ئێستاش كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت، هی مرۆڤی شه‌شه‌م یان هه‌شته‌مه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌وانه‌ی دۆزراونه‌ته‌وه له رووبه‌رێكی 10 مه‌تر به 10 مه‌تر بووه، بۆیه پێویستی به هه‌ڵكۆڵین و كنه‌ی زیاتره كه پێشبینی ئه‌وه ده‌كات، ئێسكه‌په‌یكه‌ری زیاتری تێدابێت.
ئه‌شكه‌وتنی نیانده‌رتاڵ، ده‌كه‌وێته ده‌ڤه‌ری بارزان و به دووری 125 كیلۆمه‌تر ده‌كه‌وێته باكووری پارێزگای هه‌ولێر، به كۆنترین لانكه‌ی مرۆڤایه‌تی داده‌نرێت.
ئ. م